هەمواری یاسای نەوت و گازی هەرێم پەسەند كرا

پارتی لەمەشدا گرەوی خۆی لەیەكێتی بردەوەو ئەندامێكی بۆ ئەنجومەنەكە زیاد كرد كە لەپشكی پارتییە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان دوای گفتوگۆیەكی چەند كاتژمێری هەمواری ماددەی چوارەمی یاساكە ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نەوت و گاز دەبنە شەش ئەندام، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەبێتە ئەندامێك تێیدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی 2022،  پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی (10)ی ئاسایی خولی بەهارەی خۆیدا، هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بە دەنگی 79 پەرلەمانتار پەسەند كرد.

هەمواری یاسای نەوت و گاز تەنها ماددەی چواری گرتوەتەوە، كە بەپێی هەموارەكە پێكهاتەی ئەنجومەنی باڵای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری تێداكراوە، ژمارەی ئەندامەكانیی بوەتە شەشئەندام و شێوازی دەنگدان تێیدا گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

ئەنومەنەكە پێشتر پێكهاتبون  لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیرانی سامانە سروشتییەكان و جێگرەكەی، دارایی و پلاندانان .

پارتی دیموكراتی كوردستان پێشتر لەنێو ئەنجومەنەكەدا تەنها دوو ئەندامی هەبوو كەپێكهاتبوون لە( سەرۆكی حكومەتی هەرێم، وەزیری سامانە سروشتییەكان) نوێنەرانی یەكێتی لەئەنجومەنەكەدا پێكهاتبوون لە(سەرۆكی حكومەتی هەرێم، وەزیری پلاندانان) بزوتنەوەی گۆران تەنها یەك ئەندامی هەبوو، كە وەزیری داراییە، بەڵام پاش دەستكاریكردن(هەمواری ماددەی چوار) پارتی دیموكراتی كوردستان لەمەشدا گرەوی لە یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بردەوە و ئەندامەكانی خۆی كردە سێ ئەندام لەناو ئەنجومەنی نەوت و گاز"ئیتر هەر بریارێك بدرێت پارتی دەتوانێت تاك لایەنە بێ گەرانەوە بۆ یەكێتی و گۆران بیدات".

پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە هەشتی رۆژی 6ی ئابی 2007   یاسای ژمارە 22 ی نەوت و گازی هەرێمی كوردستانی پەسند كرد كە لە 61 شەست و یەك ماددە پێكهاتووە.
 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار