هێمن هەورامی باسی كشانەوەی كۆمپانیا نەوتییەكان لەهەرێم دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:" ئەوانەی لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كشاونەتەوە گرێبەستی گەورەیان نییە"، راشیگەیاند:" كوردستان هەرگیز لەژێر فشاردا بڕیاری سیاسی خۆی ناگۆڕێت".
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند:"فشارەكان بۆ سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامن".
هەروەها راشیگەیاند:"بەڵام هەرگیز لەژێر فشاردا بڕیاری سیاسی خۆی ناگۆڕێت، ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان دوای ئەوە دێن كە هەرێم توانیویەتی بەسەر ئەو گرفتانەدا زاڵبێت كە بۆی دروستكرابون."
هێمن هەورامی ئەوەشی خستەروو كە پێشبینی دەكەن ئەو هەڕەشانە بەردەوامبن، بۆیە داواكارییان لە لایەنەكان ئەوەیە پێكەوە روبەڕوی ئەو هەڕەشانە بووەستنەوە.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتیشی "بابەتە یاساییەكانمان بۆ هەمو كۆمپانیا نەوتییەكان رونكردوەتەوە، ئەوانەی لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كشاونەتەوە گرێبەستی گەورەیان نییە، تائێستا ئەو كۆمپانیا گەورانەی گرێبەستی گەورەو بنەڕەتیان لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە پابەندن بە گرێبەستەكانیانەوە، ئەو پرسیارانەی هەیان بووە وەڵامدراونەتەوەو سەرنجی یاساییان پێدراوە".
