مەسرور بارزانیی بڕیارێكی نوێ دەردەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ كردووە هەرچی شوێنی چەك فرۆشتن هەیە دایبخەن و چەكی بێمۆڵەتیش دەستی بەسەردا بگیرێت.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی: 
ئەمڕۆ داوام لە وەزارەتی ناوخۆ كرد هەرچی شوێنی چەك فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەكی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵك. 
ئێمە ئاسایشی خەڵك و وڵاتی خۆمان ناكەینە قوربانی خراپكاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان. داوا لە خەلكی كوردستان دەكەم، چەكی بێ مۆڵەت ڕادەستی حكومەت بكەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاككردنەوەی كوردستان لە چەكی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەكردن بە چەك ڕێك دەخرێتەوە.
داواش لە دادگاكان دەكەم، چاوپۆشی و كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی یاسا نەكەن و دڵنیاشیان دەكەمەوە كە بە هەموو شێوەیەك، پاڵپشت و هاوكاریان دەبین.

مەسرور بارزانی 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان 
30ی حوزەیرانی 2022 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار