هەرێم ئامادەیە لەسەر ناكۆكییەكانی نەوت و غاز لەگەڵ بەغدا كۆببێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز رایگەیاند:"دوو هەفتەی دیكە راپۆرتی دیلیۆت لەسەر خەرجی و داهاتەكانی نەوت دەخرێتەروو"، دەشڵێن:" بەغدا لەم شەش مانگەدا تەنها 400 ملیار ناردووە كە دەبوو تریلۆنێك و 200 ملیار دینار بنێرێت".

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز، سەرپەرشتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گازی كرد گفتوگۆ دەربارەی داهات و خەرجییەكانی نەوت بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2022 كرا.

لە بڕگەیەكی یەكەمی كۆبونەوەكەدا، داهاتی گشتی بەدەستهاتوو لە هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت خرایەڕو كە بریتییە لە كۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتو و هەناردەكراو و بەكارهێنراوی ناوخۆیی و تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا.

هەروەها ئاماژە بەوەكراوە كە چۆنیەتی خەرجكردنی داهاتی بەدەستهاتو لەم ماوەیەدا خرایەڕو كە بۆ دابینكردنی موچەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ خەرجكراوە، "حكومەتی هەرێم لە داهاتی نەوت پارەی پێویستی بۆ دابینكردنی موچەی تەواوی شەش مانگی ساڵی 2022ی دابین كردوە، لە كاتێكدا حكومەت فیدڕاڵی بۆ  شەش مانگی ساڵی 2022 دەبوایە ترلیۆنێك و 200 ملیار بنێرێت، بەڵام تەنیا دو مانگ لەو ماوەیەدا بڕە پارەی ناردوە كە تەنیا 400 ملیار دینارە، بەڵام حكومەت موچە هەمو مانگێكی لە داهاتەكانی نەوت و ناوخۆی هەرێم دابینكردوە و هەمو مانگ موچەی دابەشكردوە".

هاوكات ئەوەش دووپاتكراوەتەوە كە جگە لە خەرجیی موچە كە لە داهاتی نەوت دابینكراوە لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2022 وا بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتو ڕاپۆرتی وردبینی دیلۆیت لەسەر ئەم ئامار و زانیاریی و ژمارانە بۆ ڕایگشتی بخرێتەڕو، كۆبونەوە جەختیكردەوە لەسەر برەودان بە شەفافیەت لەم بوارەدا و هەرێم سەرجەم زانیاریی و ژمارەكانی بۆ حكومەتی فیدڕاڵیی و تەنانەت ڕایگشتی هەرێم و عێراق و دەرەوەش خستوەتەڕو و بەردەوامیش دەبێت و دوایین ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداش تایبەت بە وردبینی داهات وخەرجیی وقەرز و میلاكیی وەزیفیی لە هەرێم بەڵگەی ئەم ڕاستیەن. 

بڕگەی دوەمی كۆبونەوە، بریتی بو لە خستنەڕوی دوایین پێشهاتەكانی پەیوەندیی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی تایبەت بە ناكۆكیی نەوت وگاز و ئامادەكارییە یاساییەكانی حكومەتی هەرێم پشتبەست بە دەستور بۆ ڕوبەڕوبونەوەی فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ، كۆبونەوەكە جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكان لە سەر بنەمای دەستور كردەوە و دوپاتیشیكردەوە كە "شاندی دانوستانكاریی هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتۆگۆكردن لە‌سە‌ر كێشە‌كان".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار