قەرەیلان: وانەیەكی مێژوويی بە سوپاكەی ئەردۆغان دراوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە بە هۆی چالاكی سەركەوتووانەی گەریلاكان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: ڕۆژی فیداییبوونی 30 حوزەیران لە سەرجەم هاوڕێیانی فەرماندە و شەڕڤانان پیرۆز دەكەین وانەیەكی مێژووی دراوەتە سوپای تورك".
موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی نەبەگە ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە" كاتێك مرۆڤ سەرنج دەداتە چالاكییەكانی ئەم دواییەی هەرێمی ئاڤاشین كە لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانەوە ئەنجام دەدرێن، دەبینن كە چالاكیە بە ئەنجامان بە رێبازی تاكتیكی سەدەم ئەنجامدراون، بە تایبەتی دەبینرێت كە تاكتیكی چوونە سەر، هێرش، چەكی قورس و سابوتاژی تیمە گەڕۆكەكان بە شێوەی ئافرێنەرانە ئەنجام دەدرێن"
دەقی پەیامی فەرماندەی بڕیارگەی نەپەگە:
كاتێك مرۆڤ سەرنج دەداتە چالاكییەكانی ئەم دواییەی هەرێمی ئاڤاشین كە لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانەوە ئەنجام دەدرێن، دەبینن كە چالاكیە بە ئەنجامان بە رێبازی تاكتیكی سەدەم ئەنجامدراون، بە تایبەتی دەبینرێت كە تاكتیكی چوونە سەر، هێرش، چەكی قورس و سابوتاژی تیمە گەڕۆكەكان بە شێوەی ئافرێنەرانە ئەنجام دەدرێن، بێ ئەوەیزیانی گیانی بدرێت و بە گیانی فیدایی ئاپۆیی و بە بوێریی باڵا ئەو چالاكیانە ئەنجامدرا.
“١٤ی حوزەیران لە گۆڕەپانی مەرڤانۆس لە چالاكی گەریلا بە هەماهەنگی پیچنج داگیركەر سزادران و بڕێكی زۆر چەك و كەرەستەی سەربازی دوژمن لەناوبران، ١٥ی حوزەیران لە هەرێمی شوكێ ئۆتۆمبێلێكی زریپۆش بە تەواوەتی لەناوبرا و پێنج داگیركەر سزادران، ٢٠،٢١،٢٤، ٢٥ و ٢٦ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ لە چالاكییەكاندا گورزی قورس لە داگیركەران درا”.
هەروەها، ٢٧ی حوزەیراانن لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ، ٢٨ داگیركەر سزادران كە دەیانەویست پێشڕەوی بكەن، لە گۆڕەپانی ئاڤاشین چالاكی كاریگەر ئەنجام دران كە وانەیەكی مێژووییاندا، بەهەمان شێوە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەكاری تیمە گەڕۆكەكانمان ١٧، ٢٠، ٢١، ٢٤ و ٢٥ی حوزەیران بە شێوازی نیشانشكێن، سابوتاژ، چوونە سەر و چەكی قورس چالاكی سەركەوتوانەیان ئەنجامدا.
لەسەرەتادا هاوڕێیانمان سەرحەد، ساریا، بۆتان، زنارین، جومالی و چاڤرێ ئاڵای تێكۆشانی سەرجەم شەهیدە قارەمانەكانمان لای ئێوەیە.،هەڵوێستی قارەمانێتی قارەمانەكانی زەندورا لە شاخی هەكاری بەردەوامە، ئەوەش نیشانەی بەجێگەیاندنی بەڵێنەكەی ئێمەیە كە بە شەهیدانمان داوە، بێگومان زۆر بەنرخە كە تۆڵەی شەهیدان دەكرێتەوە، ئامانجەكانیان جێبەجێ دەكرێت، بەپێی ئەوەش بە بێ هیچ زیانێكی گیانی گورزی قورس لە دوژمن دەوەشێنرێت و هەموو ئەوانەش لەسەر هێڵی فیدایی ئەنجام دەدرێن.
لە كەسایەتی فەرماندەیی ئێوەدا هەموو هەڤاڵانی تیمە گەڕۆكەكان و تونێلەكانی شەڕ كە بە ئیرادەیەكی گەورەوە شەڕ دەكەن، لە هەموو شەڕڤانان و فەرماندەكان كە رەنجی لەو چالاكییانەدا داوە رۆژی فیداییبوونی ٣٠ی حوزەیران پیرۆز دەكەین، لە هەمان كاتدا لەبەر جێبەجێكردنی تاكتیكی گەریلا و رێبازی لێدانی بە ئەنجام و بە گیانی هێرشبەری باڵا، بەهۆی شارەزایی و چالاكی سەركەوتوانەش پیرۆزباییتان لێدەكەین، ئێمە لەو بڕوایەداین كە هەڤاڵانی فەرماندە و شەڕڤانمان رێكردنی خۆیان لەسەر هێڵی گیانبازی و چالاكی سەركەوتووانە بێ پسانەوە بەردەوام دەكەن، لەسەر ئەو بنەمایە سەرجەم هاوڕێیان بە خۆشەویستی و رێزەوە سڵاودەكەین، سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.