لە زاپ و ئاڤاشین 11 سەربازی دیكەی ئەردۆغان كوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سوپاكەی ئەردۆغان لە بادینان شپڕزە بووە بەدەست گەریلاوە و تەنها لە ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین ١١ سەربازی دیكەیان كوژراون و گورز لە هێلیكۆپتەرێكیشیان دراوە.

دەقی راگەیەندراوی هەپەگە:
لە ئەنجامی لێدانی كاریگەری تیمە گەڕۆكەكانماندا ١١ داگیركەر سزادراون، ٢ داگیركەر برینداربوون و گورز لە هەلیكۆپتەرێكی هێرشبەر وەشێنراوە.
سوپای توركی داگیركەر كە لەبەرامبەر هێزەكانمان سەرنەكەوتووە بەو هۆیەوە ٢٣ جار بە فڕۆكەی جەنگی، ١٤ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر، ٣ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی  و بەدەیان جاریش بە كاتیوشا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بۆردومان كردووە.

لەبارەی چالاكی  گەریلاكانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین لە ئەنجامی دوو چالاكیدا لەمڕۆ و دوینێدا پێنج داگیركەریان سزادا و دوو داگیركەریش بریندار بوون.

لە چوارجێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ هەپەگە ڕایگەیاندووە: لە رۆژانی ٢٩ و ٣٠ حوزەیراندا لە دوو چالاكیدا گورز لە هەلیكۆپتەرێك وەشێنرا و دوو داگیركەر سزادران.

لە ئەنجامی چااكی گەریلا لە چوارچیوەی  جەنگی خابور لە دوینێ و ئەمڕۆدا چوار داگیركەر سزادراون لە بەربەرامبەردا دەوڵەتی تورك بەهۆی شكستەكانیەوە بە چەكی قەدەغەكراو فرۆكە بۆردومان دەكات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار