حەوت هەزار چەك دەستی بەسەردا گیرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوە دەخاتەروو كە دەستیان بەسەر حەوت هەزار چەكدا گرتووە.

ئەمڕۆ هەینی 1ی تەموزی 2022، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە دەستیان بەسەر حەوت هەزار چەكدا گرتووە كە پێكهاتووە لە دوو هەزارو 228 دەمانچەو هەزارو 811 كڵاشنكۆف و سێ هەزارو 222 تاپڕوبادی.

هەروەها ئاماژە بەوەكراوە كە دەستییان بەسەر 26 هەزارو 523 فیشەكی تاپڕو نۆهەزارو 524 فیشەكی كڵاسینكۆف و 748 فیشەكی دەمانچەدا گرتووە.

بەهۆی زۆری روداوەكانی كوشتن لەهەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەفەرمانێكیدا بۆ وەزارەتی ناوخۆ داوای گرت دەست بەسەر چەكی بێمۆڵەتدا بگرن و بە یاسا ئەو پرسە رێكدەخرێتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار