وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم دەرگای دامەزراندن دەكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، كە پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم لە ڕەگەزی نێر هەیە بۆ پیشەی (پاسەوان) لە هێزی جێبەجێكار بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی گەوران لە سێ پارێزگاكەی هەرێم.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاویكردەوە، كە پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم لە ڕەگەزی نێر هەیە جگە لە تایبەتمەندیەكانی (زانستی و پزیشكیەكان) بۆ پیشەی پاسەوان لە هێزی جێبەجێكار بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی گەوران لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك.

‎هێما بۆ ئەوەش كراوە كە ،مەرجە ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بێت و دانیشتوی سەنتەری پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بێت، تەمەنی لە 30 ساڵ زیاتر نەبێت، باڵای لە 170سم كەمتر نەبێت، كێشی لە نێوان 60 – 70 كیلۆگرام بێت.

هاوكات ئەوە روونكراوەتەوە كە پێشكەشكار بەرپرسە لەو زانیارییانەی كەلەفۆرمەكەدا پڕی دەكاتەوەو دەبێت بەدۆكیومێنت وبەڵگەنامە بیسەلمێنێت، بەپێچەوانەوە گەرزانیارییەكانی ڕاست و دروست نەبوون ئەوا مافی بەشداربوونی لێدەسەنرێتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار