سەلمێندرا؛ توركیا بۆردومانی ئاهەنگەكەی بامەڕنێی كردووەو منداڵەكانی شەهید كردووە

توركیا چوار بارەگای سەربازیی لەناوچەكانی ئاڤاشین‌و زاپ دروستكردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
تیمی كوردستانی عێراقی CPT، سەبارەت بەزیانە گیانیەكانی ئۆپەراسیۆنی چنگی-قفڵی توركیا ئاشكرایدەكات، كە توركیا بۆردومانی ئاهەنگەكەی بامەڕنێی كردووەو منداڵەكانی شەهید كردووە.

لەو ڕاگەیاندراوە ڕۆژنامەوانیەدا تیمی كوردستانی عێراقی CPT ئاشكرایكردووە، لەماوەی یەك مانگی نێوان 21ی ئایار بۆ 21ی حوزەیران، بەھۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكەی توركیا لەخاكی ھەرێمی كوردستاندا، پێنج كەسی مەدەنی، لەناویاندا سێ منداڵ شەھیدبوون‌و 15 دیكە برینداربوون.

هەروەها ئەوەش هاتووە، "لەدوای ھێرشە ئاسمانیەكەی 21ی ئایاری توركیا بۆ سەر گوندی توتەقەڵ لەقەزای چەمچەماڵ‌و شەھیدكردنی دوو كەسی مەدەنی، لەئێستادا 8 خێزان لەكۆی 10 خێزان، گوندەكەیان لەترسی بۆردومانكردن بەجێھێشتووە".
هاوكات ئەوەیان سەلماندووەو دووپاتی دەكەنەوە كە "بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی كە دەستی CPT كەوتوون‌و بەپشتبەستن بەشیكردنەوەی جوگرافیای شوێنی ڕووداوەكەی 26ی ئایار لەبامەرنێ، كە 3 منداڵ لەو ھێرشەدا شەھیدبوون، توركیا لایەنی ئەنجامدەری ئەو ھێرشەیە".
"سەربازانی توركیا، لەبنكەو بارەگا سەربازییە نوێیەكانیانەوە، تۆپبارانی گوندە مەدەنی نشینەكان دەكەن‌و ڕۆژانە تەقەی ڕاستەوخۆ بەئاراستەی گوندەكاندا دەكەن، بەجۆرێك بەتەنها لەماوەی سێ ڕۆژداو لە15ی حوزەیرانەوە تاوەكو 17 حوزەیران، پێنج ھاوڵاتی مەدەنی گوندەكانی پەرەخێ لەدەركارو كێستە لەكانی ماسێ بەھۆی دەستڕێژی سەربازانی توركیاو تۆپبارانی سوپای توركیاوە، برینداربوون". تیمی كوردستانی عێراقی وا دەڵێن.
تیمی كوردستانی ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە "لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی-قفڵ'دا، توركیا چوار بارەگای سەربازیی لەناوچەكانی ئاڤاشین‌و زاپ دروستكردووەو لە16ی حوزەیرانیشەوە سەرقاڵی دروستكردنی بارەگایەكی تری سەربازین، لەسەر چیای كوڕەژارۆ لەناحیەی شیلادزێ".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار