بۆچوونی مەسعود بارزانی لەبارەی نەوت و غازی هەرێمی كوردستانەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت:" پێویستە پەلە بكرێت لە دەركردنی یاسایەك بۆ ئەوەی پرسی وزە ڕێكبخات، نەك تەنیا لەنێوان هەرێم و بەغدا، بەڵكو لەنێوان هەموو پارێزگاكان كە بەرهەمی نەوتیان هەیە".

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ رۆژنامەی وەفدی میسڕیدا رایگەیاند:" ئەگەر حكومەتی فیدراڵی لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە جددی بووایە لە داڕشتنەوەی یاسای نەوت و گاز، كاتێكی زۆرمان بۆ دەگەڕایەوە و زۆربەی كێشەكانیش چارەسەر دەبوون".

هەروەها راشیگەیاند:" هێز هەیە كار بۆ ئەوە دەكەن یاساكە بەشێوەیەكی نیشتمانی و بە كۆكبوونی هەموو عێراقییەكان دانەڕێژرێتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئاڵۆزتربوونی بابەتەكە لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی."

مەسعود بارزانی بەپێویستی دادەنێت كە پەلە بكرێت لە دەركردنی یاسایەك بۆ ئەوەی پرسی وزە ڕێكبخات، دەشڵێت:" نەك تەنیا لەنێوان هەرێم و بەغدا، بەڵكو لەنێوان هەموو پارێزگاكان كە بەرهەمی نەوتیان هەیە".

هاوكات ئەوەش دووپاتدەكاتەوە كە دۆخی ئێستای عێراق سەختە، دووچاری قەیرانێكی قوڵ بووەتەوە بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دروستبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار