زانیاری مەترسیدار لەسەر دروستكردنی گازوایل ئاشكرا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:" ئێستا گازوایلی لاناز ڕۆژانە ڕەوانە توركیا دەكرێت، بۆ ناوخۆش لە ڕۆنی پاشماوەی ئۆتۆمبیل و چەند ماددەیەكی كیمیاوی مەترسیدار لە گۆڕەپانە بێمۆڵەتەكان (گازوایل ) دروستدەكرێت".

عەلی حەمەساڵح لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی گازوایلی لانازەوە ئەمڕۆ یەكشەممە ئەمڕۆ شەممە 2ی تەموزی 2022، بڵاویكردەوە، "پاڵاوگەی لاناز، بە كوالێتیەكی زۆر باش بەنزین و گازوایل بەرهەمدەهێنێت و نەوتی خاو لە سوریاو عەینزالەوە دابین دەكات، واتا، نەوتی خاو نرخێكی گران ناكەوێت لەسەری.. تا بەرهەم بە بازرگانی بفرۆشێت".

هەروەها دەشڵێت:" ئێستا گازوایلی لاناز ڕۆژانە ڕەوانە توركیا دەكرێت، بۆ ناوخۆش لە ڕۆنی پاشماوەی ئۆتۆمبیل و چەند ماددەیەكی كیمیاوی مەترسیدار لە گۆڕەپانە بێمۆڵەتەكان (گازوایل ) دروستدەكرێت بەوەش گرانی گازوایل لە نێوخۆو خراپی كوالێتی مەترسییەكی گەورەیە".

عەلی حەمەساڵح ئەوەشی خستۆتەروو كە لاناز، ئێستا بەنزین بەرهەمدەهێنێت، بە كوالێتی باش، ئەم بەنزینە بە بازرگانی و بەنرخێكی گران دەفرۆشرێت ئەمڕۆ لیترێك بە كۆ” جوملە” دراوە بە هەزارو 210 دینارو حەوت ملیۆنی فرۆشتووە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار