پێشمەرگە جارێكی دیكە رێگری لە سوپای عێراق دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند كە هێزەكانی سوپای عێراق ویستویانە لەسەر رێگای سەرەكی قادر كەرەم - دوزخورماتو بازگە دابنێن، بەڵام پێشمەرگە رێگریی لێكردون.

محەمەد چەوری، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەناحیەی‌ قادر كەرەم رایگەیاند، هێزێكی سوپای عێراقی هاتونەتە سەر رێگای سەرەكی (قادر كەرەم - دوزخورماتو) لەنزیك نەوجول، ویستویانە لەنزیك هێزەكانمان بازگە دابنێن، بەڵام پێشمەرگە رێگەیان پێ نەداوەو لێپرسینەوەیان لەگەڵدا كردووە كە بۆچی هاتونەتە ئەو شوێنە."

هەروەها راشیگەیاند:"هێزەكەی سوپای عێراق لەوەڵامدا وتویانە، دەیانەوێ بازگەیەك دابنێن، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە رەتیان كردووەتەوەو پێیان راگەیاندون نابێت بازگە لەنزیك هێزەكانی پێشمەرگە دابنێن‌و رێگەپێدراو نییە. 

فەرماندەكەی‌ هێزی پێشمەرگە ئەوەشی دووپاتكردەوە هێزەكەیان ناچار بەكشانەوە كردووە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار