وەزیری پەروەردە: پێداچونەوەی زمانەوانی بۆ پەروەردەی ئیسلامی دەكەین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختیكردەوە كە  پێداچونەوەی زمانەوانی بۆ وانەی پەروەردەی ئیسلامی دەكەن و دەشڵێت:" لەهیچ كتێبێك نییە باس لەوەكرابێت كە لەناو ئەو پرۆگرامە بە پێغەمبەر نەوترێت درودی خوای لەسەربێت".

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: "بەهیچ قوتابخانەیەك نەوتراوە پەروەردەی ئیسلامی نەخوێنرێت و دەستكاری ئەو وانەیە نەكراوە".

هەروەها راشیگەیاند:" پێداچونەوەی زمانەوانی بۆ ئەو وانەیە دەكەین، بەڵام لەهیچ كتێبێك نییە باس لەوەكرابێت كە لەناو ئەو پرۆگرامە بە پێغەمبەر نەوترێت درودی خوای لەسەربێت". 

وەزیری پەروەردە جەختیكردەوە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەیەوە بڵاوكراونەتەوە "ناڕاستن".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار