وەزارەتی ناوخۆ مژدەیەك دەداتە ئەوانەی خاوەنی ئوتومبێلی تۆمار نەكراون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون‌و پێشتر لەلایەن هاتوچۆوە ڕەتكراونەتەوەو تۆمارنەكراون، لەئێستادا تۆمار دەكرێن.

لەنوسراوێكدا، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێكی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەركرد، كە كێشەیان هەیەو هاتوونەتە ناو هەرێمی كوردستان‌و سەرباری ئەوەی بڕوانامەی COCیان پێدراوە، بەڵام تائێستا تۆمارنەكراون.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆ لەنوسراوەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، "ئەو ئۆتۆمبێلانەی كێشەیان هەیەو هاتوونەتە ناو هەرێم‌و بڕوانامەی COCیان پێدراوە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی‌و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە سەرجەمیان تۆماردەكرێن".

هاوكات ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە"تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە لەهەرێمی كوردستان تۆمارناكرێن، كە (ژێرئاو كەوتوو، بڕاوەو سوتاو)ن".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار