جووتیار عادل: رێگە نادەین كچە مۆدیلەكان شیرازەی كۆمەڵگا تێكبدەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كچە مۆدێلەكانەوە هاتەدەنگ‌ رایگەیاند:" ڕێگە نادەین كچە مۆدیلەكان كارێك بكەن شیرازەی كۆمەڵگە تێكبدرێت".

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم بەمیدیای پارتی راگەیاند: "هەرپیشەیەك بەپێی یاسا كارپێكراوەكان بێت، ئێمە ڕێزی لێدەگرین، لەكوردستان یاسای ڕێكخستنی كاری سۆشیال میدیا نییە، بەڵام یاسای سزاكان هەیەو ڕێگە بەكاری نایاسایی نادەین".

وتەبێژی حكومەت باس لەكچە مۆدێلەكان دەكات‌و ڕایگەیاند:"هیچ كەسێك لەسەر كاری مۆدێل ڕەوانەی وڵاتەكەی نەكراوەتەوە، بەڵام ڕێگەش نادەین كارێك بكەن شیرازەی كۆمەڵگە تێكبدرێت".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار