14 هەزار سەڵت داوای شوێنی نیشتەجێبوون لە حكومەت دەكەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:" دوای ئەوەی زیاتر لە119 هەزار كەس فۆڕمی وەرگرتنی شوقەی كرێنشینانیان پڕكردەوە 14 هەزاریان سەڵتن".

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ڕایگەیاند كە 119هەزارو 919 كەس فۆرمی كرێنشینانیان پڕكردۆتەوە كە خێزاندار 105 ھەزارو 578 كەس 88%ی پێكھێناوەو سەڵت 14 ھەزارو 341 كەس 12% پێكھێناوە.

هەروەها دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە كە دوای ئەم ھەنگاوە، بەزوترینكات، دەستەی وەبەرھێنان، بەھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان، زەوی بۆ پڕۆژەكە تەرخاندەكەن‌و دواتر كۆمپانیای جێبەجێكار دەستنیشاندەكرێت
دەستەی وەبەرھێنان بۆ سوودمەندبوون لە20 ھەزار یەكەی نێشتەجێبوون، لە17ی حوزەیرانەوە تا 4ی تەمموز فۆڕمی ئۆنڵاینی بۆ ھاوڵاتییانی كوردستان بەردەستخست‌و دوێنێ شەو كاتژمێر 12 پڕۆسەكە كۆتاییهات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار