جووتیار عادل پشووی حكومەتی هەرێمی راگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەدات بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت.
بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لە رۆژی شەممە رێكەوتی ٩ی تەمووز، تاوەكو رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٢، لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە كە بەپێی خشتەی خۆیان دەبێت.
د.جوتیار عادل
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢

بابهتی پهیوهندیدار