بەغدا هەنگاوێكی سەربازی دەنێت بۆ كەمكردنەوەی تۆپبارانی توركیاو ئێران بۆ سەرهەرێم
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەكانی پاسەوانی سنوور سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە مەبەستی كەمكردنەوەی تۆپبارانی وڵاتانی توركیاو ئێران چەند خاڵێك لە سنووری حاجی ئۆمەران و مێرگەسۆر جێگیر دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تەموزی 2022، پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە ئەركی پاراستنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیان لە ئەستۆیە، لە سنووری حاجی ئۆمەران ناوچەی كۆدۆ و بەردوناز، دوو خاڵی سەربازییان كردەوە كە هاوسنوورە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، بە مەبەستی كەمكردنەوەی تۆپبارانی وڵاتانی دراوسێ و رێگریكردن لە كاری قاچاغچێتی.
هەروەها لەهەمان شێوە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر كە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی توركیا، هێزەكانی پاسەوانی سنوور چەند خاڵێكیان كردەوە بۆ هەمان مەبەست كە دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن.
بابهتی پهیوهندیدار