پێنج خانەنشین لەنۆرەی وەرگرتنی مووچی دۆخی تەندروستیان تێك دەچێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ئاشكرایكرد، پێنج خانەنشین لەبەردەم بانكەكانی سلێمانی لە چاوەڕوانی مووچەكانیان دۆخی تەندروستیان تێكچووە و یەكیان رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تەموزی 2022سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێنج خانەنشین لەبەردەم بانكەكانی سلێمانی لە چاوەڕوانی مووچەكانیان دۆخی تەندروستیان تێكچووە، چوارییان لە شوێنی خۆیان تیمەكانمان لەناو ئەمبوڵانس چارەسەریان بۆ كردوون، بەڵام یەكێكیان گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شار بۆ چارەسەر".

هەروەها راشیگەیاند كە ئەو خانەنشینەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شار ناوی (محەمەد ڕۆستەم)ـە و تەمەنی ٦٩ ساڵە و چارەسەری پێویستی پزیشكی بۆ ئەنجامدراوە و كەمێكی تر رەوانەی ماڵەوەی دەكەنەوە.
هاوكات، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رەتیشیكردەوە هیچ خانەنشینێك لەسەر وەرگرتنی مووچەكەی یان كە گەیەنرابێتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دابێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار