سوپاكەی ئەردۆغان 36 دیكەی لە بادینان لێ كوژرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە سێ رۆژدا 36 سەربازی دیكەی ئەردۆغان لە زاپ و ئافاشین كوژراون و دەست بەسەر تەرمی سەربازێكیاندا گیراوە تا كوشتنی سەربازانی تورك بسەلمێنن.
دەقی راگەیەندراوی هەپەگە: 
هێزەكانمان بە رۆحی ١٤ی تەمموز چەندین چالاكیان ئەنجامداوە. لەو چالاكیانەدا ٣٦ داگیركەر سزادران، ٧ داگیركەریش برینداربوون، درۆنێك تێكشكێنرا، گورز لە ٢ هەلیكۆپتەر وەشێنرا، دەمانچەیەك، دوو چەكی ئێچ كەی-٤١٦ كە ئەڵمانیا دروستیان دەكات، ٢ ئامێری لەیزڕی دیاریكردنی شوێن، ٢ لێنزی چەكێك كە رووناكی بڵاو دەكاتەوە و بێتەلێكی ئاسڵسان دەستیان بەسەردا گیراوە.
سوپای توركی داگیركەر هەموو جارێك ژمارەی مردوو و بریندارەكانی خۆی لە گۆڕەپانی شەڕ لە گەلانی توركیا و رای گشتی دەشارێتەوە. بۆ ئەوەی بسەلمێت هێزەكانمان دەستیان بەسەر تەرمی سەربازێكی داگیركەردا گرتووە.
سوپای توركی داگیركەر لە گۆڕەپانەكانی شەڕ نەیتوانی ئەنجام بگرێت و ٣ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی تونێلەكانی شەڕی بۆمباران كردووە.
سوپای توركی داگیركەر لە هەمان كاتدا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بە دەیان جار بە كاتیوشا، ٢٢ جار بە فڕۆكەی شەڕ و ٣٣ جاریش بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كردووە. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار