زانیاری نوێ لەبارەی شكست و كوژراوانی سوپای تورك ئاشكرا دەكرێت

نەخۆشخانەكانی جولەمێرگ پڕبوون لەتەرمی سەربازانی سوپاكەی ئەردۆغان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە هەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین سەربازانی تورك ناتوانن لەبن بەردەكان سەریان بەرزبكەنەوەو قەناس بەدەستەكان دەیانپێكن و 32 دیكەیان ، ٢٧ تەرمی سەربازانی دەوڵەتی تورك،گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی جۆلەمێرگ و ساردخانەكانی ناوچەكە پڕبوون لە تەرم.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) لە هەواڵێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی چوار ڕۆژی رابردوودا، تەرمی ٢٧ سەربازی دەوڵەتی داگیركەری تورك كە لە شەڕدا كوژراون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشانەكانی ناوەندی شاری جۆلەمێرگ و ناوچەی گەڤەر.

هەروەها ئاماژە بەوەكراوە كە تەرمی ئەو سەربازە كوژراوانە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی سەلاحەدین ئەیوبی-یەوە بۆ گەڤەر ڕەوانەكراون و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی لەئێستادا لە ساردخانەی ناوچەكەدا جێگەی تەرمی دیكە نەمێنێتەوە.

ئاژانسەكە زانیاری لە جاشەكانی ئەردۆغان دەستكەوتووە و خۆیان بەشداریی شەڕیان كردووە، كە "لە زاپ شەڕێكی قورس هەیە و بەهۆیەوە چەندین ڕۆژ تەرمی سەربازەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە گۆڕەپانی شەڕدا دەمێننەوە".

ئەو جاشانە وتوشیانە: زیاتر لە 150 سەربازی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە شەڕدا برینداربوون، لە ئێستادا لە بارەگای كۆماندۆی چیێ-ی جۆلەمێرگن و لەوێ چارەسەریان بۆ دەكرێت".

هاوكات، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە بارەی ئەنجامی چەند شەڕێكی نێوان گەریلا و سوپای توركی بڵاویكردەوە كە"بەرخۆدانی گەریلاكانی ئازادی كوردستان بە رۆحی بەرخودان بەردەوامە. لە چالاكییەكاندا ٣٢ داگیركەر سزادران، ٢ هەلیكۆپتەریش گورزیان لێدرا و گورز لە درۆنێكیش وەشێنرا".

"سوپای توركی داگیركەر كە تاوانی شەڕ دەكات، ٣٤ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی ٦ جار بە فڕۆكەی شەڕ، بە دەیان جاریش بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و كاتیوشا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بۆردومان كردووە"، هەپەگە وا دەڵێن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار