لە هەفتەیەكدا 872 هاوسەرگیری و 106 جیابونەوەش تۆماركراون

3 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، لە هەفتەی رابردوو دا 872 هاوسەرگیریی و 106 جیابونەوە  لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانی سەر بە وەزارەتی 872 هاوسەرگیریە، ٢٧٢ یان لە پارێزگای هەولێر و ٣٥٨ یان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٠٤ یان لە پارێزگای دهۆك و ١٤ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بوون.

هەروەها ١٠٦ تۆماری جیابوونەوەی هاوسەرگیری تۆمار كراون كە ٢٧ یان لە پارێزگای هەولێر و ٥٦یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٧یان لە پارێزگای دهۆك  شەشیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بوون.

بەپێی هەمان ئامار ٣٤٢ تۆماری مردن تۆمار كراون كە ١٠٥ یان لە پارێزگای هەولێر و ١٣٩ یان لە پارێزگای سلێمانی و ٨٤ یان لە پارێزگای دهۆك و ١٤ یان لە ئیدارەی گەرمیان بوون. 
هاوكات، ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانی ئەوەشی خستۆتەروو كە لەو هەفتەیەدا ١٦ هەزار و ٥٦٤ كەس كارتی نیشتمانی نوێیان دەركردووە، كە ٦ هەزار و ٦٦٦ یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و ٥ هەزار و ٤٢٠ یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ٣ هەزار و ٧٢٨ كەسیان لە سنووری پارێزگای دهۆك و ٧٥٠ یان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بوون. 

لە هەمان كاتیشدا ٣٧٧ كەس كارتەكانی خۆیان نوێ كردووەتەوە كە ١٦٩ یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و ١١٣ یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ٩١ یان لە سنووری پارێزگای دهۆك و ٤ یان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بوون. 


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار