تاكە كوڕەكەی پێشەوا قازی محەمەد كۆچی دواییكرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عەلی قازی لەتەمەنی 84 ساڵیدا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.
عەلی قازی محەمەد لە ساڵی 1933 لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان و 13 ساڵ پێش راگەیاندنی كۆماری مهاباد لەدایكبووە.
ناوبراو لە دوای كۆتایی هاتنی كۆماری مهاباد و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی باوكی ئاوارەبوون و نەیتوانی بگەڕێتەوە ئێران، عەلی قازی تاكە كوڕی قازی محەمەد بووە.
عەلی قازی بەشداری چەندین چالاكی و جوڵانەوەی سیاسی و چەكداری لەدژی ئێران كردوە، ماوەیەكیش سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان بووە، بەڵام بەهۆی نەخۆشییەوە دەستبەرداری سەرۆكایەتی ئەو حزبە بوو.
لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا وەسێتی كردبوو دوای مردنی تەمەكەی ببرێتەوە بۆ شاری مهاباد و لەوێ بنێژرێت.
بابهتی پهیوهندیدار