خەزعەلی پەیامێك بە هەرێمی كوردستان دەدات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەركردەی شیعە مەزهەبەكانی عیراق بەشداری نوێژی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی كردو داوایەك ئاراستەی هەرێم كوردستان دەكات.
ئەمڕۆ 10ی تەموزی 2022، وەك یەكەم رۆژی جەژنی قوربان لای شیعەكان، نوێژی جەژن ئەنجامدراو قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند: "كشانەوەی كوتلەی سەدر لە پرۆسەی سیاسیی پێكهێنانی حكومەت خێراتر دەكات، داوا لەحزبەكانی كوردستان دەكەم پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق یەكلایی بكەنەوە، چونكە چوارچێوەی هەماهەنگی بەئاسانی دەتوانێت پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو یەكلایی بكاتەوە.
هەروەها خەزعەلی ئاماژەی بەوەشكرد كە 9 مانگ بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕیوە كشانەوەی سەدر سەهۆڵبەندانەكەی شكاندووە بۆئەوەی حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت.
هاوكات راشیگەیاند:"هەركاتێك پشوی پەرلەمان تەواو بوو رەوشەكە وادەخوازێت كۆتایی بەو فەوزایە بهێنرێت لە وڵاتێكدا كە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها مەسجی وڵاتانی ناوچەكەو زلهێزەكانیش رونە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە".