سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار داوایەك ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" پێشبینیدەكەینن لەجەژنی قوربانی ئەمساڵ رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگاكانی هەرێم 300 هەزار گەشتیار تێپەڕێنێت".

 ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند، بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەست بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشتوگوزاری پارێزگاكانی هەرێمدان، لە هەر پارێزگایەك لەم جەژنی قوربانەدا پێشوازی لە زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار بكرێت. 
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد كە لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار هاتونەتە هەرێم، وتیشی:" پێشبینی دەكەین زیاتر لەم ژمارەیە لە ماوەی نیوەی دوەمی ساڵدا رو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بكەن، چونكە كەشوهەوای ناوچەكانی هەرێم بەراورد بە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق فێنكتر و دڵگیرترن".
هاوكات سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار راشیگەیاند:"داوا لە هێزە ئەمنیەكان دەكەم بە شێوەیەكی جوان و گەشتیاری پێشوازی لە گەشتیاران بكەن پێشبینیدەكەین شەپۆلی هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچەكانی هەرێم دەستپێبكات".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار