نێچیرڤان بارزانی: كۆچی دوایی كوڕو یادگاری پێشەوا قازی خەمباری كردین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسە نامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی پێشەوا قازی محەمەد دەكات بەبۆنەی كۆچی دوایی تاكە كوڕەكەیەوە.
دەقی پرسەی سەرۆكی هەرێم:
پرسەنامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بۆ بنەماڵەی ڕێزداری پێشەوا قازی محەمەدی نەمر
كۆچی دوایی و لەدەستدانی خوالێخۆشبوو عەلی قازی، كوڕ و یادگاری پێشەوا قازی، خەمباری كردین. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی ئێوە و تەواوی كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو و گەلی كورد بەگشتی دەكەم، هاوسۆز و هاوخەمتانم.
لە خوای مەزن داواكارم ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو عەلی قازی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات. یادی بە خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2022/7/10
ئەم وێنەیەكە مێژووەكەی ساڵی 2005 دوای یەكخستەوەی ئیدارەی سلێمانی وهەولێر بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی
