سوپاكەی ئەردۆغان ناتوانن بەرانبەر گەریلا خۆراگر بن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژنان و كچانی گەریلا(یەژاستار) لەناوچەكانی زاپ و مەتینا چۆك بە سوپاكەی ئەردۆغان دادەن و هەشت سەربازیان لێ دەكوژن، هاوكات داوا لە كەسوكاری سەربازێكی تورك دەكەن كە بچن تەرمەكەیان لێ وەربگرنەوە.
هەروەها ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ناوی سەربازێكی تورك دەهێنن كە تەرمەكەی لای گەریلایەو داوا لە كەسوكاری دەكەن بچن لێیان وەربگرنەوە لەرێگەی خەڵكی مەدەنییەوەو ئەوە دووپات دەكەنەوە كە ئەردۆغان و خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا كوژرانی سەربازەكانیان دەشارنەوە.
دەقی راگەیەندراوی هەپەگە:
گەریلاكانی ئازادی كوردستان، لەدژی داگیركاریی دەوڵەتی تورك بە ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز، بەرخۆدانییەكی مێژوویی بەڕێوەدەبەن، لە چالاكییەكدا كە بە پێشەنگایەتی تیمی گەڕۆكی گەریلاكانی یەژستار ئەنجامدرا، هەشت سەربازی سوپای توركی داگیركەر سزادراون، لە ناوچەكانی زاپ و مەتینا و سیستمێكی كامێرای چاودێریش تێكشكێنراوە.
داگیركەران كە ناتوانن لەبەردەم بەرخۆدانی گەریلا خۆیان ڕابگرن، پەنا دەبەنە بەر چەكی قەدەغەكراو و پێنج جار چەكی كیمیاویان بەكارهێناوە و ١٥جاریش بە فڕۆكەی جەنگی ناوچەكانی بەرخۆدانی گەریلایان بۆردوومان كردووە.