دادگای كەرخ لەبارەی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریدا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
دادگای كەرخ لە بەغدا بڕیاریدا هەموو گۆڕانكراریەكانی پەیرەوی ناوخۆی یەكێتی ڕابگرێت لەگەڵ راگرتنی بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی.

دادگای كەرخی بەغداد (امر ولائی) دەركردوو هەموو گۆڕانكارییەكی لە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕاگرت، بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی لە (هاوسەرۆكی یەكێتی ) ڕاگیرا.
هەروەها بڕیارەكەی دادگا كە ئاراستەی فەرمانگەی كاروباری حزب و رێكخراوە سیاسیەكان كراوە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ، حجزی خستووەتە سەر دۆسیەی یەكێتی لە  كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و ئاگاداركردنەوەی (امر ولائی) بۆ بافڵ جەلال حسامەدین ) دەركردووە بۆ ئەو بڕیارو گۆڕانكاریانەی كە لەناو یەكێتی كراوە.
پێشتر لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند دوای بڕیاری دادگا هەڵوێستی نوێی دەبێت.
تا ئێستا نازانرێت پاش بڕیارەكەی بەغدا هەڵوێستی بافڵ تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسی لەوبارەیەوە چی دەبێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار