ئەحمەد حاجی رەشید: گەشەی ئابووری پاشەكشە دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات لە ساڵی داهاتوودا گەشەی ئابووری پاشەكشە دەكات.

ئەحمەد حاجی رەشید لە نوسینێكیدا لەبارەی دۆخی ئابووری دەشڵێت:" لەكۆتایی ئەم مانگی تەموزی ٢٠٢٢ دا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینیەكانی خۆی سەبارەت بەگەشەی ئابوری جیهان بۆ (6) مانگی داهاتوو وهەروەها ساڵی ئایندە بڵاو دەكاتەوە .ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشبینەكان بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەشەی ئابوری وڵاتان گەشتبوە ٦.١٪ ،بەڵام پێشبینیەكانی گەشەی ئابوری بۆ ساڵی ٢٠٢٣ كە چاوەروان دەكرێت گەشەی ئابوری پاشەكشە بكات بۆ ڕێژەی ٣.٦٪ كە دەكاتە نیوەی گەشەی ساڵی ٢٠٢١ ".
دەقی وتاری ئەحمەد حاجی رەشید
هەرێم و عێراق لەكوێی هاوكێشە ئابوریەكانی جیهاندان
لەڕاستیدا زۆر لە مێژە دەمەوێت لەسەردۆخی ئابوری بنوسم تابتوانم بەشداریەك بكەم لە دروست كردنی لانی كەمی ڕۆشنبیریەكی ئابوری یان بەشداربم لە چارەسەری بەشێك لەگرفتەكان كە لەم ساڵانەی كەدێت ڕوبەڕومان دەبێتەوە، بەڵام نەمدەتوانم ئەویش هۆكاری سەرەكی ئەوە بوو كاربەدەستانی ئەم وڵاتە ئەوەی زۆر دژایەتی دەكەن زانست و رەخنەی زانستیەو خاڵی دووەمیش هاوڵاتی لەبەردەم هەزارو یەك كێشەدایە بۆیە حەوسەڵەی ئەوەی نییە كە گوێ لە بابەتی ئابوری بگرێت ، بەڵام دواجار بڕیاڕی نوسینم دا چونكە وادەزانم كەمتەرخەم دەبم ئەگەر نەنوسم با هیچ بەرپرسێك گوێ نەگرێت یان هیچ هاوڵاتیەك نەیخوێنێتەوە .
لەكۆتایی ئەم مانگی تەموزی ٢٠٢٢ دا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینیەكانی خۆی سەبارەت بەگەشەی ئابوری جیهان بۆ (6) مانگی داهاتوو وهەروەها ساڵی ئایندە بڵاو دەكاتەوە .ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشبینەكان بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەشەی ئابوری وڵاتان گەشتبوە ٦.١٪ ،بەڵام لەئێستادا شیكەرەوە ئابوریەكان سەرقاڵن بە خوێندنەوەو شیكردنەوەی داتاو زانیاریەكان سەبارەت بە گەشەی (6)مانگی ئایندەو وهەروەها پێشبینیەكانی گەشەی ئابوری بۆ ساڵی ٢٠٢٣ كە چاوەروان دەكرێت گەشەی ئابوری پاشەكشە بكات بۆ ڕێژەی ٣.٦٪ كە دەكاتە نیوەی گەشەی ساڵی ٢٠٢١ ، ئەوەش لەئەنجامی ئەو ڕوداوانەی ئەم ساڵ ڕویانداوەو ڕوودەدەن .
بۆیە (كرستالینا جورجیفیا) بەڕێوەبەری سندوقی دراو لەدوا لیدوانیدا ئاماژەی بەخراپبوونی دۆخی ئابوری كرد لەئێستاو ساڵی ئایندەدا .
ئەو بەڕێوەبەرە بەدوری نازانێت كە كەساڵی ٢٠٢٣  ئابوری جیهان دوچاری ڕاوەستان (الركود) بێت ،كە ئەم زاراوەیە قۆناغی دووەمی گەشەی نێگەتیڤی ئابوریە كە خۆی لە سێ(٣) قۆناغدا دەبینێت كە ئەوانیش  بێ بازاڕی - ڕاوەستان -پاشەكشە (الكساد -الركود- الانكماش) .
تێبینی : هەوڵدەدەم بەزنجیرەیەك وتار باس لەقۆناغەكان ئەگەرەكان پێشبینیەكان پێشنیارەكان باس بكەم بەڵكو مڵۆیەك بخینە سەر خەرمانی ڕۆشنبیری ئابوری .
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار