میدیای یەكێتی: دادگای كەرخ سكاڵاكەی دژی یەكێتی رەتكردووەتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
میدیای گەلی كوردستان، كە میدیای فەرمی یەكێتییە بڵاویكردووەتەوە كە دادگای كەرخ لە بەغدا لە ١٢ی حوزەیران سكاڵای  پارێزەر و موكیلی  لاهور  جەنگی بورهانی رەتكردۆتەوە.

هەروەها ئەوە خراوەتەروو كە "دادگای كەرخ سكاڵای دژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیی رەتكردۆتەوە و ئەو دەنگۆ و ژاوەژاوانەی  لەم رۆژانی پشووی جەژنەدا بڵاوكراونەتەوە هیچ ئەسڵ و ئەساسێكی نییە".
هاوكات سەرچاوەیەكی فەرمی بە راگەیاندنە رەسمییەكانی یەكێتیی راگەیاند:" دادگای كەرخ لە بەرواری ١٢ی حوزەیرانەوە سكاڵای پارێزەر و موكیلی  لاهور  جەنگی بورهان رەتكردۆتەوە".
"ئێمە لەبەر رێزگرتن لە رێكارە ئیداری و یاساییەكان پێمان باش نەبوو هیچی لەبارەوە بڵاوبكەینەوە بەڵام بۆ بنبڕكردنی چەواشەكاری و ژاوەژاوی ناڕەوا وا بڵاویدەكەینەوە"، میدیای یەكێتی وا دەڵێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار