شیعەكان؛ پشتگیری بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی دەكەن بەرانبەر نەوتی هەرێم
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ئەوە دووپاتدەكەنەوە كە" بە هیچ شێوەیەك گفتوگۆ و دانوستان لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبەرامبەر نەوتی هەرێم ناكەن و پاڵپشتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكەن".
عەلی فەتلاوی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیاكانی عێراقی رایگەیاند:"لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەنگن لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگا سەبارەت بە نەوتی هەرێم و هیچ سازشێك لەسەر ئەوە ناكەن".
هەروەها راشیگەیاند:"ئەو بڕیارەی دادگا بابەتێكی یاساییە و سیاسی نییە و لە دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتدا هیچ گفتوگۆیەكی لەبارەوە ناكرێت".
بەپێی زانیارییەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت لە سەر بنەمای هەڵوەشانەوەی بڕیارەكەی دادگا دەنگ بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بدات و ئەوەشی وەك پێش مەرج داوەتە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان.