پەكەكە: 14ی تەموز بووەتە ڕۆژی دژ بەكۆیلایەتی و خیانەت و خۆبەدەستەوەدان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە ڕایگەیاند كە رۆژی 14ی تەمموزیان بە “ڕۆژی شكۆی نەتەوەیی” ڕاگەیاندووە و داوایان لە هەمووان كرد لە هەموو ناوچەیەكدا تێكۆشان بۆ ڕووخاندنی ئاكەپە و مەهەپە زیاتر بكەن و دەشڵێن:" 14ی تەموز بووەتە ڕۆژی دژ بە هەموو جۆرە كۆیلەیەتی و خیانەت و خۆبەدەستەوەدان".
كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە لە بارەی ٤٠هەمین سالیادی بەرخودانی گەورەی رۆژی مردن ١٤ی تەمموزی ١٩٨٢ پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامەكە لەسەر ماڵپەڕی پەكەكە بڵاوكراوەتەوە لە پەیامەكەدا هاتووە:"لە ساڵی ٢٠٢٢دا هێندەی مەترسییەكانیش دەرفەتی زۆریش هەیە لە ٤١هەمین ساڵ دا لەسەر هێڵی ١٤ی تەمموز بە بەهێزی بەرخودان و بەرەنگاری دەكەین و بە دڵنیاییەوە سەردەكەوین".
دەقی پەیامی كۆمیتەی بەرێوەبەری پەكەكە:

ئێمە تەڤگەری ئازادیی كوردستان و گەلی كورد لە ٤٠هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموزی ١٩٨٢ی سەركەوتوداین. ئێمە لە ١٤ی تەمموز، كە بووە بە ڕۆژی وەستانەوە لە دژی هەموو جۆرە كۆیلەیەتی و خیانەت و خۆبەدەستەوەدانێك، بڕیاری ژیانی ئازادی تیادا دراوە، بە “ڕۆژی شكۆی نەتەوەیی” ڕادەگەیەنین. لەسەر ئەم بنەمایە لە ڕێبەر ئاپۆ لە پێش هەمووانەوە یادی ‘ڕۆژی شكۆی نەتەوەیی‌ لە هەموو هەڤاڵان، گەلەكەمان و دۆستانمان پیرۆز دەكەین. لە ساڵی ٤١هەمینی بەرخودانی ١٤ی تەمموز هیوای سەركەوتن دەخوازین. ئێمە ئەو بزووتنەوە و گەل محەمەد خەیری دورمووش، كەمال پیر، عەلی چیچەك و عاكیف یڵمازمان لەبیرە، كە ئەم شكۆ و شەرەفەیان پێشكەش كردین و دایانە ژیانكرد، بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یادیان دەكەینەوە. ئێمە بەڵێنی خۆمان دووپات دەكەینەوە، كە ئامانجەكانیان سەردەخەین و لەگەڵ یاد و بیریاندا دەژین و یاد و بیریان بە زیندویی ڕادەگرین.

وەك دەزانرێت هەموو بەهاكان لە كوردستان، كە بە ناوی ئازادییەوە لەم  چل ساڵەدا بەدەستهاتوون و ئافرێنراون، لەسەر بنەما و بە پشتبەستن بە بەرخۆدانی گەورەی زیندان لە ساڵی ١٩٨٢دا بەدەستهاتوون. لە نەورۆزی ١٩٨٢دا بەرخۆدانی زیندان لەلایەن مەزڵوم دۆغانەوە دەستی پێكرد و لە ١٧ی ئایاردا لەلایەن چوار شۆڕشگێڕەوە پەرەی سەند و لە ١٤ی تەمموزدا بەرخودانی گەورەی ڕۆژووی مردن سەركەوتنێكی ئایدیۆلۆژییان بەم بەرخۆدانە بەخشی. لە دژی ڕژێمی فاشیست و سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ لە زیندانی ئامەد بڕیاری بەرەنگاربوونەوەی بەرخۆدانی گەورە بۆ ئازادی و دیموكراسی دەدرێت. پاشان ئەم بڕیارە مێژووییە لە چیا و شارەكان و دەرەوەی وڵات وەك بەرخۆدانی گەریلا و گەل كاری پێكرا و بەڕێوەبرا.

ئەم بەرخودانە بووەتە بناغەی هەموو كار و تێكۆشانەكان

ڕێبەر ئاپۆ لەوبارەیەوە وتی: “ئێمە لەسەر بەڵێنەكەی خۆمان بۆ ماهیر، دەنیز و ئیبراهیم كۆبووینەوە، لەسەر بەڵێنی خۆمان بۆ حەقی پەكەكەمان پێكهێنا، بە بەڵێنمان بە مەزڵوم گەڕاینەوە وڵات و لەسەر بەڵێنی خۆمان بۆ بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز هەڵمەتی گەریلامان لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤دا دەستپێكرد. هەر خۆی بنەمای هەموو ئەو شتانە، كە لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەریلایی ١٥ی ئابدا ئەنجامدراون بۆ بەرخودانی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز دەگەڕێتەوە. لە كوردستان هەموو شتێك بە ناوی ئازادییەوە بە تێكۆشانێك لەسەر بنەمای ئەم بڕیارە مێژووییە بە دەستهاتووە.

بە گشتی بەرخۆدانی گەورەی زیندان لە ساڵی ١٩٨٢ بە تایبەتی چالاكیی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموز هێڵ و شێوازی تێكۆشانی ئازادیی كوردستانی دیاریكرد. ئەم پەیوەندی و پەیوەستبوونە بە ئازادیی وڵات و گەلەوە، باوەڕی مەزن بە واقیع و ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ،  بوێری و ئازایەتی، فیداكاریی گەورە، بەرپرسیارێتیی قووڵ و ئەركی مێژوو بووە بە تایبەتمەندیی سەرەكی ئەم هێڵە. محەمەد خەیری دورموش، وتبوی: ‘با لەسەر كێلی گۆڕەكەم بنووسن، ئەوە قەرزدارە‌، كەمال پیریش وتبوی “من لەم بزووتنەوەیەدا سەركەوتن دەبینم‌. ئەو ڕاستییەی دیاری كرد. ئەم هێڵە شۆڕشگێڕە ڕاست و نیشتمانپەروەرە ماوەی ٤٠ ساڵە گەلی كوردی پەروەردە دەكات و گەلی كوردی هێناوەتەوە سەر خۆی و رێكیخستووە، خستوویەتییە ناو تێكۆشان و چالاكییەوە. ئەو شتانە بوونەتە هۆی ئەوە، كە مرۆڤ چۆن  لە بەرامبەر سیاسەت و تێڕوانینی فاشیستی و داگیركاری و پاكتاوكارانە خۆڕاگری بكەن و سەربكەون.

گەریلاكانی ئازادی هێڵی ١٤ی تەمموز بۆ خۆیان بە بنەما دەزانن

بزووتنەوەكەمان و گەل ئەمڕۆ لەسەر هێڵی ١٤ی تەمموزدا بەرخۆدان دەكەن و سەردەكەون. گەریلاكانی ئازادیی كوردستان، كە ماوەی سێ مانگە گەورەترین و مانادارترین بەرخۆدانی مێژوویی لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا ئەنجام دەدەن، ئەو بەرخودانە لەسەر هێڵی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز پێكدێت، كە بۆ خۆی كردووەتە بنەما. ئەگەر مرۆڤ سەرنج بدات، لەبەر ئەوە لەسەر هێڵی ١٤ی تەمموز لە هەموو شوێنێك و لە هەموو هەلومەرجێكدا گورزی مەرگ و كەمەر شكێن لە فاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە دەدرێت و بەم شێوەیە سەركەوتن بەدەست دێت. لەسەر ئەم بنەمایە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و كوردستان بە گشتی بۆ فاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە، بۆ سیاسەت و تێگەیشتنی فاشیستیانە بووەتە گۆڕستان، ئەو هێزەیە كە تێكناشكێت و گەلی كورد و گەریلاكانی ئازادی بۆ هەموانیان سەلماندووە، گەورەترین و مانادارترین داستانی قارەمانانەی گەلی كورد و مرۆڤایەتی دەنووسن و تۆمار دەكەن.

لەسەر ئەو بنەمایە جاریكی تر سڵاو دەنێرین بۆ گەریلاكانی هەپەگە و یەژەئاستار كە بەتایبەتی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا و بە گشتی لە هەموو كوردستان شەڕی ئازادی هەرە بەواتای مێژوویی بەڕێوەدەبەن و بە هۆی سەركەوتنی ئەوان لەسەر هێڵی 14ی تەمموز لە دڵ و گیانەوە پیرۆزباییان پێدەڵێین. ئێمە هەموو شەهیدانی قارەمانی ئەو بەرخودانە پیرۆزە بە رێز، پێزانین و خۆشەویستییەوە بە بیردەهێنینەوە. بە تایبەتی هێزی فەرماندە و شەڕڤانانی یەژەئاستار كە وەك شمشێری تیژی ئازادی پێشەنگایەتی لە بەرخودان لە هەموو گۆڕەپانێك دەكەن، لە دژوارترین دۆخدا سەركەوتنی گەورە بەدەستدەهێنن و مزگێنی سەرفرازی شۆڕشی ئازادی ژنان دەبەخشن، سڵاویان لێدەكەین و سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.

گەلی وڵاتپارێز و دۆستانی شۆڕشگێڕ و دیموكراتمان لە هەر چوار پارچەی كوردستان و لە دەرەوەی كوردستان بەرخودانی مەزن بەڕێوەدەبەن، لەسەر هێڵی بەرخودانی ١٤ی تەمموز تێدەكۆشن و سەردەكەون. بەرخودانی مێژوویی كە مەزڵوم، كەمال، خەیری و سەكینەكان چل ساڵ بەر لە ئێستا لە زیندانی ئامەد كردیان، ئەمڕۆ بۆ ژنان، گەنجان و گەلانی رەنجدەر كە لە هەموو گۆڕەپانێكدا تێدەكۆشن دەبێتە سەرچاوەی ئیلهام و كاریگەری. لەسەر ئەو بنەمایە هەڵمەتی كات كاتی ئازادی ئێمە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێكراوە، رۆژ لە دوای رۆژ گەشتر دەبێت. لەبەر ئەو هەڵوێستە روون و تێكۆشەرانەی ئەوان، ژنان و گەنجان بە تایبەتی و هەموو گەلەكە وڵاتپارێزەكەمان و دۆستانی شۆڕشگێڕ دیموكراتمان سڵاو دەكەین و هەموو كات سەركەوتنی گەورەیان بۆ دەخوازین.

لە ساڵی ٤١ هەمینیشدا ئێمە لەسەر هێڵی ١٤ی تەمموز بە بەهێزی خۆڕاگری دەكەین و سەردەكەوین

بزوتنەوەكەمان و گەلەكەمان ساڵی ٤١ هەمینی بەرخودانی رۆژووی گەورەی مەرگی ١٤ی تەمموز بەم جۆرە پێشوازی دەكەن. ئێمە رایدەگەیەنین كە لە ٤١ هەمین ساڵیشدا ئێمە لەسەر هێڵی ١٤ی تەمموز بە بەهێزی خۆڕاگری دەكەین و سەردەكەوین. زۆر روونە كە ئێمە كەوتووینەتە ساڵێكی بەو جۆرە كە دیكتاتۆری فاشیستی ئاكەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێت و لە مێژوودا دەكەوێت ژێر زەوی. ئێمە باش دەیبینین كە لەم ساڵەدا هێندەی مەترسی هەیە دەرفەتیش هەیە. ئێمە رادەگەیەنین كە دەرفەتەكان باش بەكاردەهێنین، بەر بە مەترسییەكان دەگرین، هەموو هێزەكانی ناتۆ و وڵاتانی تر وشیار دەكەینەوە كە پشتگیری فاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە نەكەن كە لە بەردەم رووخاندایە و نەبنە هاوبەشی قڕكردنی كوردان. ئێمە رایدەگەیەنین كە بە تایبەتی پەدەكە پێویستە كوردانی هاوكاری داگیركەران نەبنە كەرستەی هێرشە قڕكاری و فاشیستیەكانی ئاكەپە و مەهەپە. لەبەر ئەوەی ئەو هێزانە هەر چییەكیش بكەن فاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە دەڕوخێت و ئەوان لە ژێر داروپەردووی ئەو وێرانەدا دەمێننەوە.

لەماوەی رابردوودا هەندێك لایەنی باڵادەست لە توركیا، لە بارەی دۆخ لە ئیمراڵی و رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان گریمانەی جیاجیا باس دەكەن. ئێمە بە وریایی و توڕەیەكی زۆرەوە هەموو ئەوانە چاودێری دەكەین. لایەنێكی ئەو دۆخە ئەوەیە كە خاوەنی ئەو قسەوباس و گریمانانە چەندە پێویستیان بە راستی رێبەر ئاپۆ هەیە. ئەو لایەنانە ئەوەندە لاواز بوون كە هیوای خۆیان بەوە بەستووەتەوە كە گوایە بزوتنەوەی ئازادی كوردستان پارچەپارچە دەبێت. ئەوانە چەندە راستیش بن ئێمە ئەو قسە و قسەڵۆكانە وەك قوڵبوونەوەی گوشار و شانتاژ لەسەر رێبەر ئاپۆ تێدەگەین. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە داوا لە هەموو گەلی خۆمان و دۆستانمان دەكەین كە با تێكۆشان لە بەرامبەر سیستمی ئەشكەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی گەشتر بكەن.

دیارە ئەگەر قۆناغی رووخانی ئەوان بە خێرایی رووبدات، فاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە بە هۆی ترس لە گیانی خۆی گوشار، تیرۆر، كۆمەڵكوژی و هێرشی داگیركاری زیاتر دەكات. هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا لە پێشەوە هێرشەكانی بۆ سەر مەخمور، شەنگال و رۆژئاوا زیاتر دەكات. بە تایبەتی ئەگەری هەیە لەسەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریاش هەندێك هێرشی داگیركاری بكات. لەبەرامبەر ئەو شتانەدا ئێمە رایدەگەیەنین كە دەبێت گەلەكەمان و هێزەكانی ئازادی لە هەموو گۆڕەپانێك رێوشوێنی زیاتر وەربگرن و لە بەرامبەر دوژمنی فاشیستی پاكتاوكەر تێكۆشان بەهێزتر بكەن. ئێمە لەو بڕوایەداین كە گەل و هێزەكانی ئازادی لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بەرامبەر هێرشی نوێی داگیركەر بەرخودانی سەركەوتووانە بەڕێوەببەن و بەر بە دوژمن بگرن و ئێمە دەمانەوێت ئەوە رابگەیەنین كە گەلەكەمان و دۆستانی دیموكراتمان لە هەر چوار پارچەی كوردستان و دەرەوەی وڵاتیش پشتگیری لەو بەرخودانە دەدەن.

لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە ‘رۆژی شكۆی نەتەوەیی‘ پیرۆز دەكەین، ئافرینەرانی ئەو رۆژە مێژووییە بە رێز و شكۆوە بە بیردەهێنەوە، ژنان و گەنجان بە تایبەتی ئێمە داوا لە گەلی وڵاتپارێز و دۆستانی دیموكراتمان دەكەین با هێڵی بەرخودانی ١٤ی تەمموز باش و راست درك پێبكەن و لەسەر ئەو هێڵە تێكۆشانی روخاندنی فاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە لە هەموو گۆڕەپانێك گەشتر بكەن”.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار