كێشە دەكەوێتە نێوان مالكی و عامرییەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند كە بەشداری حكومەتی داهاتووی عێراق ناكەن.
هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند:" بەشداری حكومەتی داهاتووی عێراق ناكەین، بەڵام پشتیوانی لەو كاندیدە دەكات كە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەری دەگەنە رێككەوتن.
هەروەها رەتیدەكاتەوە ئەو یەكێك لە كاندیدانی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عێراق بێت راشیگەیاند:" ئێمە بڕیاری خۆمان داوە و بەشداری حكومەتی داهاتوو ناكەین".
میدیا عێراقییەكان باس لەوە دەكەن كێشە كەوتووە نێوان مالكی و عامرییەوە لەسەر كاندیدانی سەرۆك وەزیران و چۆنێتی بەرێوەبردنی حكومەتی داهاتوو.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار