برایەكی ئەبوبەكر بەغدادی دەبێتە ئەمیری داعش

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
میدیا عێراقییەكان ئاشكرای دەكەن كە داعش خەلیفەیەكی نوێی هەڵبژاردوە كە برای ئەبو بەكر بەغدادییە و یەكە هەواڵگرییەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەمڕۆ 11ی تەموزی 2022، ماڵپەری سۆمەرییە نیوز لە سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە راگەیاند:"عەواد ئیبراهیم بەدری كە نازناوەكەی حەسەن ئەلهاشمی قورەیشییە و برای ئەبو بەكر بەغدادییەو سەرۆكی پێشوتری ئەو رێكخراوەیە بە خەلیفەی نوێ هەڵبژێردراوە".

 هەروەها ئەوە خراوەتەروو كە قورەیشی لە ئێستادا پۆستێكی باڵای لەو رێكخراوەدا هەیە و سەرۆكی ئەنجومەنی شورای داعشە.
دوای بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە سەرجەمی یەكە هەواڵگرییەكان لە عێراقدا خراونەتە ئامادەباشییەوە و دەستیان كردوە بە كۆكردنەوەی زانیاری پێویست لەسەر ئەو كەسە و شوێنی نیشتەجێبونی.
ئەبوبەكر بەغدادی یەكەم خەلیفەی داعش بوە و لە تشرینی یەكەمی 2019 لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە كوژرا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار