لەبادینان؛ سوپاكەی ئەردۆغان لەدۆخێكی خراپدایە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سوپای توركیا لە بەردەم بەرخودانەكاندا بێدەرەتان و بێچارە بووە و هەشت سەربازی دیكە لێ كوژراو دۆخی سەبازانی لە زاپ و ئافاشین و مەدیا لەوپەری خراپیدایەو بۆ تۆڵەكردنەوە پەنا دەباتە بەر بەكارهێنانی بۆمبی فۆسفۆری 
دەقی راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە:

"گەریلاكان كە پشتیان بە میراتی بەرخودانی گەورەی رۆژووی مەرگی ١٤ی تەمموز بەستووە و خاكی پیرۆزی كوردستان بە شێوەیەكی گیانبازانە دەپارێزن، درێژە بە بەرخودانی مێژوویی خۆیان دەدەن. سوپای تورك كە تاوانباری شەڕە و ناتوانێت ئیرادەی هێزەكانمان كە بە رۆحی جەنگاوەری ئاپۆیی شەڕ دەكەن تێكبشكێنێت، بە بۆمبی فۆسفۆر سەنگەرەكانی شەڕی هێزەكانمان بۆردومان دەكات و جارێكی تر تاوانی شەڕی ئەنجامدا. سەرباری ئەو هێرشانەش لە چالاكی گەریلاكانی ئازادی كوردستان ٨ داگیركەر سزادران، سەنگەرێك روخێنرا. سوپای توركی داگیركەر ٢٠ جار لە دژی هێزەكانمان چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بەكارهێنا، بە دەیان جاریش بە كاتیوشا و چەكی قورس، ٩ جار بە فڕۆكەی شەڕ هەرێمەكانی پاراستنی مێدیای بۆردومان كرد.

زانیاری لە بارەی چالاكی و هێرشەكانەوە بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە زاپ:

لە ١٠ی تەمموز كاتژمێر ١٢:٠٠ داگیركەران ویستیان گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشكەوتی برینداران بۆردومان بكەن. بە شێوەی نیشانشكێن لە داگیركەران درا و داگیركەرێك سزادرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە خواكورك:

لە ١٠ی تەمموز كاتژمێر ٠٩:٣٠ لە دژی داگیركەران لە شاخی شەهید ئاخین، هێزەكانی یەژەئاستارمان بە چەكی قورس چالاكیان كرد. لە ئەنجامی چالاكیەكەدا سەنگەرێك روخێنرا و دوو داگیركەر سزادران.

لە ١٠ی تەمموز كاتژمێر ١٦:٢٠ بە چەكی قورس لە داگیركەران لە شاخی شەهید شاهان درا و داگیركەرێك سزادرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرعەشی جەنگی خابور:

١٠ی تەمموز كاتژمێر ٢٠:٤٠ لە دژی داگیركەران لە قەرەقۆڵی كانی ماسی سوپای تورك كە لە ناو خاكی باشوری كوردستاندایە بە نیشانشكێن چالاكی كرا و داگیركەرێك سزادرا.

لە ١٠ی تەمووز كاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە داگیركەران درا كە لە جموجۆڵدابوون و داگیركەرێك سزادرا.

لە ١١ی تەمموز كاتژمێر ٠٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە دژی داگیركەران كە هەوڵیان دەدا لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕ جێگیر بن بە نیشانشكێن چالاكی ئەنجامدرا و داگیركەرێك سزادرا.

لە ١١ی تەمووز كاتژمێر ٠٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە نیشانشكێن لە داگیركەراندرا و داگیركەرێك سزادرا.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی:

لە ١٠ی تەمموز كاتژمێر ١٢:٥٠ سوپای توركی داگیركەر لە بەرامبەر سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشكەوتی برینداران بۆمبی فۆسفۆر و تەقەمەنی بەكارهێنا.

لە ١٠ی تەمموز سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانەكانی بەرخودانی ئەشكەوتی برینداران، شاخی جودی، شاخی شەهید پیردۆغان، شاخی ئێف ئێف و شاخی هەكاری ٢٠ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان كران.

لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستنیشان كرا كە هەندێك چەكی كیمیایی بەكارهێنراون كە رەنگی خۆڵەمێشیان هەبووە و بۆنی دەرمانی خاوێنكردنەوەی جلوبەرگیان لێهاتووە.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە كاتیوشا، چەكی قورس و فڕۆكەی شەڕ:

لە ١٠ی  تەمموز گۆڕەپانەكانی شاخی هەكاری، شاخی ئامێدی، شاخی جودی و شاخی شەهید پڵنگ لەلایەن قەرەقۆڵەكانی سەر سنوورەوە بە كاتیوشا و چەكی قورس بەدەیان جار بۆردومان كران.

١٠ی تەمموز گۆڕەپانی گوندی گوزە و دۆڵی شێرانەی گارە و گۆڕەپانەكانی شەهید تێكۆشەر قارەمان، سیدا، شەهید فەداكاری زاپ ٩ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار