مەرجەكانی بارزانی بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق ئاشكرا دەكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی رایگەیاند، هەركەسێك بیەوێت ببێتە باشترین سەرۆكوەزیران پێویستە چوار مەرج جێبەجێ بكات.

عەرەفات كەرەم بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە تویتێكدا لە پەڕەی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی:" لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ـەوە هەر كەسێك بیەوێت ببێتە باشترین سەرۆكوەزیران پێویستە چوار مەرجی تێدابێت".

لەبارەی چوارمەرجەكەوە، عەرەفات ئاماژەی بەوەكردووە كە چارەسەری كێشەكانی نێوان عێراق و هەرێم بكات، رێگا لە دەستتێوەردانی دەرەكی بگرێت، رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە و لێپێچینەوە لە گەندەڵكاران بكات، پێویستە چەك تەنها لە دەستی لایەنە ئەمنی دەستورییەكاندا بێت".

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ نوری مالكی سەرۆكی كوتلەی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە كە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان نزیكن لەدیاری كردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران.

هاوكات، هەر ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، كشانەوەی خۆی لە كوتلەی دەوڵەتی یاسا راگەیاند و ئەوەی دووپاتكردەوە كە "ئێستا كەسێكی سەربەخۆیە"، میدیاكانی عێراقیش ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە شیاع سودانی ئەو كەسەیە دەبێتە كاندیدی فەرمی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بۆ سەرۆك وەزیران.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار