وەزیری دارایی عێراق: نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار 20 دۆلار دادەبەزێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دارایی عێراق ئاشكرایكرد، جەنگی ڕوسیاو ئۆكرانیا كۆتایی بێت نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار بیست دۆلار دادەبەزێت.
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لەچاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند:"بودجەی عێراق بووە بەبودجەی مووچە، چونكە ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق زیاترە لەژمارەی فەرمانبەران بەراورد بە وڵاتە گەورەكانی ڕوسیا، یابانو توركیا".
هەروەها راشیگەیاند:" هەموو ماڵێكی عێراقی سێ بۆ چواركەسی فەرمانبەرەو مووچە لە حكومەت وەردەگرێت ئەمەش بارگرانی دارایی لەسەر حكومەت دروست كردووە".
هاوكات پێشبینی ئەوەی كرد كە جەنگی ڕوسیا بەرانبەر ئۆكرانیا كۆتایی بێت، نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار بیست دۆلار دادەبەزێت، وتیشی:"ئەوكات ناتوانین هیچ شتێك بكەین".
ئەمە لەكاتێكدایە رێكخراوی ئۆپێك كە عێراق تێدا ئەندامێكی سەرەكییە پێشبینی كردووە نرخی بەرمیلێك نەوت لەسەرو سەد دۆلار بمێنێتەوە.