هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە دوور نازانرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرەرای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە لە دوو رۆژی داهاتوودا كاندیدی سەرۆك وەزیران یەكلایدەكەنەوە، بەڵام پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنەكەی هادی عامری باسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەكات.

مەحمود حەیانی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" ئەگەر نەتوانرێت دەنگی 220 پەرلەمانتار بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆبكرێتەوە، ئەوا مەحاڵە بتوانرێت بەردەوامیی بە كارەكانی حكومەتی كار بەرێكەر بدرێت".

هەروەها راشیگەیاند:"سەرجەم وادە دەستوریەكان تێپەریوون، ئەگەریشی هەیە لەو حاڵەتەدا پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە".

ئەندامەكەی هاوپەیمانی فەتح ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەدات و دەیەوێت رەوشەكە بگەرێنێتەوە رێرەوی ئاسایی و یاسایی، بەتایبەت كە پەرلەمانی عێراق سەلماندویتی كە توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و چارەسەری هیچ كێشەیەكی نیە.

ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ئەوەیان دووپاتكردەووە كە لە دوورۆژی داهاتوودا كاندیدی سەركۆ وەزیرانی عێراق یەكلایدەكەنەوەو محەمەد شیاع سودانی بەهێزترین كاندیدە بەراورد بە نوری مالكی و حەیدەر عەبادی، بەڵام رۆژی هەینی نوێژی بەكۆمەڵ لەلایەن موقتەدا سەدر ئەنجام دەدرێت و ترسی تەقینەوەی جەماوەری هەیە لەبەغداد و ئەوەش دۆخەكە تێكدەدات، بەتایبەت موقتەدا سەدر، دوای كشانەوەی لەپەرلەمان بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و محەمەد حەلبوسی راگەیاندووە كە وڵات بۆ گەندەڵكاران چۆڵ بەجێناهێڵێت و چاوەرێی 15ی تەموز بكەن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار