بایدن: پشتگیری لە فەڵەستين و ئیسرائیل دەكەین ببنە دەوڵەت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین راگەیاند كە ببنە دەوڵەتی سەربەخۆ.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی حوزەیرانی 2022، جۆبایدن بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئیسرائیل و رایگەیاند:" جارێكی دیكە پشتیوانی دەكەین بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان  ئیسرائیل و فەڵەستین لەرێگەی چارەسەری دو دەوڵەت دوپات دەكەینەوە ، بەتایبەت كە لەئێستادا هەموان داوای ئاشتی دەكەن و واشنتنیش نایەوێت هەڵەكانی رابردو دوبارە ببێتەوە".

 جۆ بایدن ئەوەشی دووپاتكردەوە كە لەم كاتەدا پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریكا بەهێزتر و قوڵترن لە هەر كاتێكی دیكەی رابردوو.

لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بایدن گەیشتە ئیسرائیل  و لەلایەن یائیر لاپید، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.

سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری ئیسرائیل رایگەیاند لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا باسیان لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ و رێگری لە هەوڵەكانی ئێران كردوە بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار