سكرتێری پێشووی حزبی شوعی لەتەمەنی سەد ساڵی كۆچی دوایی كرد

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كەریم ئەحمەد، سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی كوردستان، لە تەمەنی 100 ساڵی كۆچی دواییكرد.
رۆژی پێنجشەممە 14ی تەموزی 2022 كەریم ئەحمەد، سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی كوردستان، كە ماوەیەكیش سكرتێری حیزبی شیوعیی عێراق بووە، لە تەمەنی 100 ساڵیدا لە شاری هەولێر كۆچی دواییكرد.
كەریم ئەحمەد لە 1ی تەموزی ساڵی 1922 لە گوندی باقرتەی سەر بە شارۆچكەی كۆیە لەدایكبووە، تا پۆلی سێی سەرەتایی لە شاری هەولێر دەخوێنێت و دواتر دەچێتە بەغدا و لەوێ خانەی مامۆستایان پەیمانگەی وەرزشی تەواو دەكات و دەبێتە مامۆستای وەرزش لە شاری كۆیە.
كەریم ئەحمەد لە ساڵی 1947 هاوسەرگیریی كردووە و سێ كوڕ و چوار كچی هەبوو، یەكێك لە كوڕەكانی شەهید بووە.
كەریم ئەحمەد چەندین پۆستی گەورەی لەنێو حیزبی شیوعی عێراقیدا وەرگرتووە و ماوەی دوو ساڵ (1953 - 1955) سكرتاریەتی حیزبی لەدەستدابوو، هەروەها سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان بووە.
