كۆمەڵی دادگەری: كابینەی نۆیەم شكستی هێناوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری كوردستان كۆبوەوە و رایگەیاند:" حكومەتی هەرێم لە ماوەی ڕابردودا شكستی لە چەندین كەرت‌و كایەدا هێناوە، بەرپرسیاری یەكەمیش لەم شكستە لایەنە سەرەكییەكانی پێكهێنەری حكومەتن".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تەموزی 2022، ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەسەرپرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر كۆبوەتەوە و لەبارەی دۆخی خراپی هەرێم‌و دۆخی چەقەبەستوی عێراق گفتوگۆكراوە، هەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ سێ ساڵ كاركردنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا، جەختكرایەوە كە "حكومەتی هەرێم لە ماوەی ڕابردودا شكستی لە چەندین كەرت‌و كایەدا هێناوە، بەرپرسیاری یەكەمیش لەم شكستە لایەنە سەرەكییەكانی پێكهێنەری حكومەتن".

هەروەها كۆمەڵ دوپاتیكردەوە كە هەمو ڕێكارە مەدەنییەكان دەگرێتەبەر بەمەبەستی پاراستی پیرۆزییەكانی ئایینی ئیسلام لە كۆمەڵگەو ڕێگانەدان بە هەر تەوژم‌و لایەنێك كە بیەوێت سنوری پیرۆزییە ئایینییەكانی گەلەكەمان ببەزێنێت".

ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، نیگەرانی خۆی لە بەرزبونەوەی نرخی شتومەك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نەشاردەوە، هۆكاری ئەو گرفتەشی بۆ جددی نەبون لە دۆزینەوەی پلانی گونجاو و پشتیوانیی نەكردنی حكوومەت بۆ بازرگانان، گەڕاندەوە.

ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵ دڵنیایی بە هاوڵاتیانیشدا كە وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن لە بەرەی گەل‌و داخوازییە ڕەواكانیاندا دەمێنێتەوە
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار