ئەمریكاو ئیسرائیل دژی ئێران رێككەوتن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا رێككەوتنێكی لەگەڵ ئیسرائیل لەدژی ئێران واژوو كرد كە هەردوولا بە هاوبەشی رووبەرووی چالاكییەكانی تاران دەبنەوە.
ئەمڕۆ دوای كۆبوونەوە لەگەڵ یائیر لاپیدی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رێككەوتنێكی ئەمنی بۆ بەهێزكردنی هاوپەیمانییەكەیان دژی ئێران واژۆ كرد و تیایدا ئەمریكا پابەندی خۆی بە پاراستنی ئیسرائیل دووپاتكردوەتەوە لە هەر دەستدرێژییەكی ئێران كە بكرێتە سەری.
دوای واژۆكردنی رێككەوتنەكە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا بایدن رایگەیاند:" ئەمریكا پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلەوە لە هەر هێرش و دەستدرێژییەكی ئێران بۆ سەر ئیسیرائیل".
سەرۆكی ئەمریكا روونیشیكردەوە یەكێك لە خاڵەكانی رێككەوتنە ئەمنییەكە ئەوەیە،كە هەرگیز رێگە بە ئێران نەدەن دەستی بگات بە چەكی ئەتۆمی.
هەروەها سەرۆكی ئەمریكا ئەوەی خستەڕوو، هێشتا دەرفەتی گفتوگۆو رێگای دیبلۆماسی لەبەردەمە بۆ ئەوەی ئێران دەستبەرداری بەرنامەی ناوەكی بێت.