ئەحمەد حاجی رەشید بۆ هاوڵاتی: سەدر رێگا نەدات ئیستفزاز بكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم
ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق زانیاری لەبارەی نوێژی بەكۆمەڵی سەردییەكان ئاشكرا دەكات و دەڵێت:" سبەینێ سەدر پەیامێكی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان دەبێت كە بە پێكهێنانی حكومەت ئیستفزاز نەكرێت".

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:"دوێنێ و ئەمڕۆ گفتوگۆم هەبووە لەگەڵ سەدرییەكان، ئەوان باسیان لەوەكرد كە هیچ شتێكی نەخوازراو لە رۆژی هەینی(سبەینێ) نوێژی بەكۆمەڵ روونادات و هیچ شێكی پلان بۆدارێژراو نییە".

ناوبراو وتیشی:"سەدرییەكان پەیامێكیان بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان دەبێت كە بەپێكهێنانی حكومەت ئیستفزاز نەكرێن، واتا كەسێكی وەك نوری مالكی نەكرێتە سەرۆك وەزیران، چونكە ئەوان قبوڵیان نییە".
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە سەدرییەكان لەكشانەوەی لە پەرلەمان زەرەرمەند بوون كە 73 كورسیان هەبووە، بەڵام كەسیان جورئەتی ئەوەیان نییە بە موقتەدا سەدر بڵێن، وتیشی:"
ناكات.
"ئەگەر سەدرییەكان لە پەرلەمان دەستیان لەكارنەكێشایەتەوە، تەیاری تەنسیقی(چوارچێوەی هەماهەنگی) دەیانویست پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە، بەڵام كە سەدر كشایەوە ئەوان بوون بەزۆرینە، بۆیە دەیانەوێت لەم فرسەتدا هەمواری یاسای هەڵبژاردن بكەنەوە تۆڵە لەكازمی بكەنەوە".ئەحمەد حاجی رەشید وا دەڵێت.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەوەشی روونكردەوە كە بەشێكی زۆری وەزیرەكان و وەكیل وەزیرو  ئەمین عامی حكومەتی عێراق سەر بە سەدرن و رێگە نادات ئەوانە دووربخرێنەوە، وتیشی:" پێموایە حكومەت پێكنایات، چونكە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ناتوانن كەسێك دیاری بكەن بەبێ رەزامەندی سەدر".

هاوكات ئەوەشی دووپاتكردەوە چارەسەر بۆ دۆخی عێراق هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار