زیاتر لە ملیۆنێك لایەنگری سەدر كۆبونەتەوە 

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بانگەوازەكەی موقتەدا سەدر بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مەدینە سەدری بەغدا لە شەوی ڕابردووەوە هەزاران كەس ڕوویان لە ئەو شوێنەكردووە و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی بەغدایش خراونەتە ئەو پەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.لەئێستادا زیاتر لە یەك ملیۆن كەس ئامادەن.

بۆ ڕێگری لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا هەموو هێزە ئەمنییەكان بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
هاوكات سەرایە سەلام، كە سەر بە موقتەدا سەدرن، هاوشانی هێزە ئەمنییەكان پارێزگاری نوێژخوێناندان.

حاكم زاملی، یەكێك لە ئەندامانی لیژنەی باڵای ئەنجامدانی نوێژی هەینی، بۆ سایتی (بەغداد الیوم) رایگەیاند:" پێویستە هەموو نوێژخوێنان پابەند بن بەو بڕیارو رێنماییانەی كە موقتەدا سەدر دەریكردووە بەشێوەیەكی یەكگرتوو".

لیژنەی ئامادەكاری لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە شەقامی فەلاح لەناوچەی سەدر نوێژی یەكگرتوو ئەنجام دەدرێت بەهۆی زۆری ژمارەی نوێژخوێنانیشەوە ناوچەكانی نزیك لەو شەقامە دەتوانرێت بەكاربهێندرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "شەقامی مزگەوتی موحسن و نوسینگەی سەدر بەس نین بۆ ئەنجامدانی نوێژ، ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی نوێژخوێنان بەدرێژایی شەقامی فەلاح تا دەگاتە شەقامی سەدە نوێژ ئەنجام بدەن، چونكە تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك نوێژخوێن لە باشورەوە تا باكوری عێراق ئامادەن بەشداری بكەن". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار