زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بووەتە گۆرستانی سەربازانی سوپاكەی ئەردۆغان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەكانی سێ مانگی ڕابردووی دژی سوپای توركیا لە ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بڵاوكرایەوە كە لە ١٤ی نیسان تا ١٤ی تەمموز تۆماركراون و تێیدا هەزارو 528 سەربازیان كوژراون.
ئامارەكانی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە):
چالاكییەكانی هێزەكانمان:
هێزەكانمان لە سێ مانگی ڕابردوودا هەزار و ١٢٩ چالاكییان بەشێوەی بۆسە، هەڵكووتانەسەر، تەقاندنەوە، نیشانەشكێن، چەكی قورس، ڕووبەڕووبوونەوەی و گورز لێدان و ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە.
ئەنجامی چالاكیی هێزەكانمان:
* هەزار و ٥٢٨ سەرباز كوژراون، كە شەشیان ئەفسەری باڵا بوون و جاشیشیان تێدابووە.
* ٢١٧ داگیركەر برینداربوون.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر، ئەوەندەی كە هێزەكانمان توانیویانە پشتڕاستی بكەنەوە؛
* دوو هەزار و ٦٢٣ هێرشی ئاسمانیی بە فڕۆكەی جەنگیی
* هەزار و ٩٧٨ بۆردوومان بە هێلیكۆپتەر
* هەزار و ١٩٨ جار تونێل و ناوچەكانی شەڕ بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنیی بۆردوومان كراون.
هەپەگە ڕایشگەیاندووە، كە گەریلاكان دەستیان بەسەر هەزار و ١٠٤ جۆری جیاجیا چەك و تەقەمەنیی و پێداویستیی سەربازیی سوپای توركدا گرتووە.
هاوكات ئەوەشی خستووتەڕوو، كە گەریالاكان ١٤١ هێلیكۆپتەر، درۆن، زرێپۆش، ئۆتۆمبێلی سەربازیی، كامێرای حەیراریی و چەندین پێداویستیی سەربازیی دیكەی سوپای توركیان تێكشكاندووە، هاوكات گورزیش لە ٨٠ هێلیكۆپتەر، درۆن، زرێپۆش و سەنگەری شەڕی سوپای تورك دراوە.
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هەپەگە دەڵێت: شەهیدەكانمان بە ڕەنجێكی زۆرەوە پێشەنگایەتیی بەرخۆدانیان كرد، ٧٢ هاوڕێمان لە سێ مانگی ڕابردوودا شەهیدبوون، ئەو ئیرادە و میراتەی كە شەهیدەكانمان تا دوا فیشەك شەڕیان كرد و فیداییانە دایانمەزراند، دەبێتە مسۆگەركردنی دۆزی پیرۆزی ئازادیی.