جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی: هێزێكی پڕچەكین و سەردەكەوین لە بەرامبەر توركیادا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ڕۆژئاڤای كوردستان رایگەیاند كە"جەنگێكی خوێناوی هەڵدەگیرسێت و ئێستا ساڵانی پێشوو نییە و هێزێكی پڕچەكین و سەردەكەوین لە بەرامبەر توركیادا".

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات( هەسەدە) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا، رایگەیاند:" لە ئەگەری هێرشی توركیا و گروپە چەكدارەكاندا، زانیاریمان دەستكەوتوو داعش خۆی ئامادەكردووە پەلاماری گرتوخانەی غوێران دەدات كە داعشەكانی تێدا زیندانیە و هەروەها پەلاماری كامپی هۆڵ دەدات كە كەسوكار و خێزانی داعشن و ئازادیان دەكەن، ئەوكاتە ئێمەیش لەوانەیە نەتوانین سەرپەرشتی هەموو بەرەكانی جەنگ بكەین و ئەواتە مەترسی لەسەر هەمو جیهان دروست دەبێت و هەموو داعش و ئەندامەكانی ئازاد دەبن".

هەروەها راشیگەیاند مەنبج و تل ڕەفعەت لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ڕوسیا دایە و دوای گفتوگۆكان لەگەڵ ڕووسیادا گەیشتوون بە ڕێكەوتن بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا، وتیشی:" ئەوەش دوای ئەوەهات ئێمە ڕەزامەندیماندا هێزی سوریا بچێتە كۆبانێ و مەنبج، لێكنزیكبونەوەی باشمان هەیە لەگەڵ ڕووسیا بۆئەوەی ڕێگە لە هێرشەكانی توركیا بگرین.

باسی لەوەشكرد كە دیدرار و كۆبونەوەكانیان لەگەڵ جۆو بایدنی سەرۆكی ئەمریكا بەردەوامە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵیاندا كۆبونەتەوە و بەڵێنیان پێداون كە توركیا بەهیچ شێویەك هێرش ناكاتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان و"ئێمە بەو بەڵێنانە دەستەوەستان ناوەستین لەبەرامبەر ئەگەری هێرشی توركیادا".

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەگەر ئەوەش سەری نەگرت و توركیا پەلاماری ڕۆژئاوای كوردستانیدا، ئەوكاتە بە كۆمەڵگای نیودەوڵەتی ڕادەگەنین، كە تەنها شەڕی هەسەدە نییە و شەڕی سوپای سوریایە و لەبەرامبەر توركیادا عەرەب و كورد و خەڵكی ڕۆژئاوا شەڕ دەكەن جەنگێكی خوێناوی هەڵدەسێت.

فەرماندەی گشتی هەسەدە وتیشی:"دەمانەوێت بە هەموو دنیا ڕابگەیەنین، كە ئێستا ساڵی 2018 نییە و شەڕ شەڕی ئەو ساڵانە نییە و ئێستا هێزەكانی ئێمە هێزی پڕچەكتر و بەهێزترن، بۆیە توانای ڕووبەڕووبونەوەمان هەیە و بە هەموو دنیای ڕادەگەیەنین، ئەم جەنگە دەبەینەوە لەبەرئەوەی توركیا لاوازبووە و ئێمە سەردەكەوین، لە هێزەكانمان ڕادەبینین كە توانایەكی بەرزی سەربازییان هەیە".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار