مالكی خۆری ئاوا دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
میدیا عێراقییەكان ئەوە ئاشكرا دەكەن كە پاش نوێژی هەینی ملیۆنی ئەندام و لایەنگرانی سەدر و پەیامەكەی موقتەدا، خۆری مالكی بۆ بوون بە سەرۆك وەزیران ئاوا بووە.

ئەمڕۆ 15ی تەموز پاش نوێژی هەینی ملیۆنی و پەیامەكەی موقتەدا سەدر كە تێیدا بە ناراستەوخۆ باسی لەوەكرد ئەوانەی تاقیكراونەتەوە نابێت ببنەوە بە سەرۆك وەزیران.

شێخ مەحموود جەیاشی، وتاربێژی نوێژی هەینی یەكگرتوویی باسی لەوەش كرد: "هەموو گوێمان لە گوزارشتی تاقیكراو تاقیناكرێتەوە، بووە و جەختمان لێكردەوە بە هەڵتەكاندنی هەمووی، بۆیە ئەزموونكراو مەهێننەوە، چونكە بەردەوام دەبێت لەسەر سەرەڕۆییەكەی، نامانەوێت كارەساتەكان دووبارە ببنەوە و نیشتمانی بفرۆشرێتەوە سپایكەر و سەقڵاوییە و شتی دیكەی زۆر لە گرێبەستە گوماناوییەكان دووبارەببنەوە و ملكەچبوون بۆ رۆژئاوا یان رۆژهەڵات دروستببێتەوە و ئازارەكانی گەل بەردەوام ببێت."

هاوكات، ئیبراهیم جابری، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەدر لە بەغدا دەڵێت، نوێژی هەینی پەیامی موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدرە لە بەردەوامبوونی لەسەر چاكسازی، دەیەوێت هەمووان دڵنیابكاتەوە لەوەی وازی لە چاكسازی نەهێناوە و هێشتا كار دەكات بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، سەرباری ئەوەی فەرمانی بە پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدر داوە دەست لەكاربكێشنەوە، بەڵام هێشتا ڕوبەڕوی گەندەڵی دەبێتەوە بەبێ ئەوەی جیاوازی لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە یاخود لە كەسێك بۆ كەسێكی دیكە بكات".

لەئێستادا لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ناكۆكی قوڵ دەستی پێكردووە و بوونەتە دوو بەرە، بەرەیەكیان لە مالكی و قەیس خەزعەلی پێكهاتوون و بەتوندی دەیانەوێت دژی سەدرو پەیامەكانی بوەستنەوەو حسابی بۆ نەكەن لە پێكهێنانی حكومەتدا، بەڵام بەرەكەی دیكە كە پێكهاتوون لە هادی عامری و عەمار حەكیم و حەیدەر عەبادی دەیانەوێت بۆ هەر هەنگاوێك لەپێكهێنانی حكومەتدا پرس بە موقتەدا سەدر بكرێت.
میدیا عێراقییەكان ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە كە خۆری مالكی بۆ بوون بە سەرۆك وەزیران ئاوا بووەو جارێكی دیكە كورسی سەرۆك وەزیران نابینێت.
دوێنێ ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان حكومەتیان بۆ پێكنایات و ئەم دۆخە بەردەوام دەبێت، تاكە چارەسەریش هەڵبژاردنی پێشوەختەو هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە".
ناوبراو وتیشی:" مالكی و ئەوانەی لەگەڵیدان ئێستا بە فرسەت دەزانن بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و دەستكاری كردنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی عێراق".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار