هاوسەرۆكانی تەڤگەری ئازادی هەڵبژێردران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
تەڤگەری ئازادی كۆنگرەی سێیەمی خۆی سازكردو لەكۆنگرەكەدا دوو هاوسەرۆك بۆ بەڕێوەبردنی حزبەكەیان هەڵبژێردران كە پێكهاتوون لە تاراحسێن و سەلام عەبدوڵا.

ئەمڕۆ 15ی تەموزی 2022، تەڤگەری ئازادی لەباشوری كوردستان كۆنگرەی سێیەمی خۆی ئەنجامدا.

لەسنوری پارێزگای سلێمانی كارو چالاكیان هەیەو لەخولی رابردووی پەرلەمانی عێراق خاوەنی كورسیەكی پەرلەمانی بوو، نزیكەی دووساڵە رێگری دەكرێت چالاكیەجەماوەریەكانیان هاوشێوەی پێشوو ئەنجام بدەن.

لە ڕێگای هەڵبژرادنەوە 16 كەس وەك ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان هەڵبژێردران نیوەیان لە ژن پێكهاتووە.
لە بەشی كۆتایی كۆنگرەكەدا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە پێشنیاری كۆنگرە پەسەندكرا و كرایە و بەرنامەی كاری چوار ساڵی داهاتووی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان.

ڕووناك مەجید، پرۆژە پێشنیاری كۆنگرەكەی خوێندەوە و تێیداهاتبوو:

-لەبواری پەروەردە و لێكۆڵینەوە، زیادكردنی خولی پەروەردەیی و ئەكادیمیای پەروەردە.

-دروستكردنی كۆمینی گوند و گەڕەكەكان.

-هەوڵدان بۆ ڕێكخستنی كۆنفرانسێكی تایبەت لەبارەی داڕووخانی سیستمی ئابوری لە ژێر كاریگەری سیستمی سەرمایەداری و دەسەڵاتخواز و قۆرخكار، لەبەرامبەردا پێشخستنی ئابوری سەربەخۆ و هەرەوەزی وەك بەدیل.

-زیادكردنی هەوڵدانەكانمان لەپێناو یەكڕیزی و یەكێتی نەتەوەیی گەلی كورد و بەستنی یەكێتی نەتەوەیی كورد و گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك لەوپێناوەدا.

-بۆ دروستكردنی ڕێزگرتن و یەكترقبوڵكردن و پێكەوەژیان لە نێوان ئاین و باوەڕمەندییە جیاوازەكان، دەستەیەكی تایبەت دروست دەكەین.

-ئەنجامدانی فیستیڤاڵ یان كۆنفرانسێك بۆ چاند و هونەری گەلانی ناوچەكە، لەدژی هێرش و قڕكاری فەرەهەنگ و هونەری، لەلایەن دەوڵەت نەتەوە و پێشخستنی كۆمەڵگای دیموكراتی لەبەرامبەردا.

-گرنگیدان بە ژینگە و ژینگەپاریزی و مەترسییەكانی سەر ژینگە لەلایەن سیستمی سەرمایەدارییەوە، ئەنجامدانی چەند بەرنامە و چالاكییەك لەمبارەیەوە.

-تەڤگەری ئازادی دەكەینە خاوەن ڕاگەیاندنێكی بەهیز، كە دەنگ و ڕەنگی تەڤگەر بگەیەنێتە كۆمەڵگە.

-ئەنجامدانی كار و چالاكی لە بواری هۆشیاری تەندروستی و دابینكردنی خزمەتگوزاری و دابینكردنی پێداویستی تەندروستی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی توانای بەدەستهێنانیان نییە.

-ئەنجامدانی كۆنفرانسێك بۆ ژنان دوور لە دەستوەردانی حزبی لەبارەی دۆخی ژنانی باشووری كوردستان و ڕێگریكردن لە ژن كوشتن.

-هەوڵدان بۆبەستنی كۆنفرانسێك لەسەر قوربانیان و شەهیدانی جەنگ.

-سود وەرگرتن لە ڕا و بۆچوون و ئەزمونی ڕۆشنبیران.

وتاری كۆتایی كۆنگرەش لەلایەن هەردوو هاوسەرۆكانی نوێ تارا حسێن و سەلام عەبدوڵاوە پێشكەشكرا و كۆتایی بە سێیەمین كۆنگرەی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان هات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار