ئەردۆغان كوژرانی سەربازانی وڵاتەكەی دەشارێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ناوچەكانی زاپ، مەتینا و خواكورك 15 سەربازی دیكەی ئەردۆغان كوژراون و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیش تێكشكێندراوە، لەبەرانبەردا بیست جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە.
ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاو خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری حكومەتی توركیا كوژرانی سەربازانیان دەشارنەوە لە میدیاكانی وڵاتەكەیان، بەڵام لەبەرانبەر كوشتنی هەر سەربازێكیاندا زیاتر چەكی كیمیاوی دژی (گە.ر.ی.لا)كانی ئازادی كوردستان بەكاردەهێنن.
دەقی راگەیەندراوی هەپەگە:
چالاكی بەهێزی گەریلاكانی ئازادی كوردستان كە بە گیانی ئاپۆیی ئەنجامیان دەدەن بەردەوامن.
تیمە گەڕۆكەكانمان بە تاكتیكی ئافرێنەرانەی گەریلا گورزی قورس لە داگیركەران دەدەن. لەو چالاكیانەدا ١٥ سەربازی توركی داگیركەر سزادران، ٣ سەربازیش برینداربوون.
هەر لەو چالاكیانەی گەریلادا، درۆنێك و سیستمێكی مین لەناوبران. لە كاردانەوەدا: سوپای توركی داگیركەر گۆڕەپانەكانی بەرخودانی ٢٠ جار بە چەك و تەقەمەنی كیمیایی، ٧جار بە فڕۆكەی شەڕ، ٣٦ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومان كردووە.
هێزەكانی گەریلامان لە كاتی بەرخودانی مێژووییدا بەپێی ئەخلاقی مرۆڤایەتی و یاسای شەڕ جوڵاونەتەوە و لەسەرەتادا بە داگیركەران وانەی مرۆڤایەتیان بە هەمووكەس وتووەتەوە.
هێزەكانمان بۆ ئەوەی تەرمەكانی سەربازان كەدەوڵەتی توركی داگیركەر خاوەنداری لێنەكردوون، رادەستی بنەماڵەكانیان بكرێتەوە بانگەوازیان كرد.
سوپای تورك دیسان بە شێوەی ناجوامێرانە هێرشی كردەوە، سوپای توركی داگیركەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە بەرامبەر هێزەكانمان چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بەكارهێناوە.