بەهای لیرەی توركی نزمەترین ئاستی تۆماركرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لیرەی توركی نزمترین ئاستی حەوت مانگی رابردووی تۆماركرد و جوڵەكانی ئەردۆغان لەبارەی بەرزكردنەوەی بەهای دراوی وڵاتەكەیەوە شكستی هێنا. 

نرخی لیرەی توركی نزمترین ئاستی حەوت مانگی رابردووی تۆماركرد، لە ئێستادا 1750 لیرەی توركی بەرانبەر بە 100 دۆلاری ئەمریكییە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆك كۆماری توركیا سوودی قەرزی بانكەكانی كەمكردەوە لەپێناو بەرزكردنەوەی بەهای دراوی وڵاتەكەی، بەڵام لەوەشدا شكستی هێناوەو شارەزایانی ئابووری توركیا ئەوە دووپاتدەكەنەوە ئەوە كەمترین نرخە لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی رابردووەوە تۆمار كراوە.

هاوكات جەختلەوە دەكەنەوە دابەزینی زیاتری بەهای لیرەی توركی رێژەی هەڵاوسان لەتوركیادا زیاتر دەكات و داوا دەكەن بانكی ناوەندی توركیا رێوشوێنی پێویستی دارایی بگرێتەبەر. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار